له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
سانا مارین وه‌ك گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیرانى دنیا له فنلاند به نوێنه‌رایه‌تى سۆسیال دیموكراته‌كان ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرت، سانا سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تێك ده‌كات بریتیه له 14 وه‌زیرو خۆى له‌و 15 كه‌سه ته‌نها 4 كه‌سیان پیاون، هیچ دنیاش كۆتاى نه‌هاتوه، هه‌ڵبه‌ت فینلاند له ڕ‌وى ئازادى ژن و جێنده‌رى له ڕ‌وى په‌روه‌رده، له ڕ‌وى خۆشبه‌ختى هاوڵاتیه‌كانى له ریزى پێشى پێشه‌وه‌ى دنیایه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵى 1906 مافى ده‌نگدان دراوه به ژن، له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاته له گه‌شه‌ى به‌رده‌وامدایه‌و سه‌رۆكه تازهكهشیان بوه به جێى سه‌رنجى میدیاكانى دنیا، هه‌ر له‌و سه‌رو به‌نده‌دا له گۆڕه‌پانى وه‌سبه له سه‌ر ده‌مه قاڵهیهك كاره‌ساتێك ده‌قه‌ومێت و هه‌یسه‌م عه‌لى ته‌مه‌ن 17 ساڵ پاش سوتاندنى هه‌ڵده‌واسرێت ، ئه‌م كرده‌وه ناشرین و قێزه‌ونه ره‌نگه ببێته هۆیه‌كى گرنگ بۆ بوغزاندنى خۆپیشاندانى ڕه‌وا، سه‌یرى جیاوازى ئهمدوو دنیایه بكه‌ن و بزانن عه‌ره‌به‌كان له كوێى مێژودان .
هه‌مو شانازیكردن به قورئان و موسوڵمانه‌تى و مزگه‌وت و چى و چیه‌وه شانازى ئه‌وه به مرۆڤ نابه‌خشێت بچێته دیرۆكهوه تا له هه‌قیقه‌تى خودا وه‌ك خۆى تێنه‌گات، خودا به‌و مانایه‌ى كه مرۆڤى بۆ ئازادى و لێبورده‌یى و یه‌كسانى هێناوه‌ته سه‌ر زه‌وى نه‌ك بۆ كوشتن و تیرۆر‌و هه‌ڵواسین، هه‌ڵبه‌ت گه‌وره‌ترین موسوڵمانى ئاوه‌ز دار كه فنلاند و سوید به‌راورد ده‌كات به لیبیا‌و سوریا‌و عیراق و یه‌مه‌ن خۆزگه ده‌خوازێت كه هاوڵاتى فنلاند بوایه نه‌ك ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه ، له كاتێكا له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه سه‌روه‌ت و سامانێكى زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له سوید‌و فنلاند به خته‌وه‌ر تربژین هاونیشتمانیهكانى ، به‌ڵام ئاوه‌ز و ئاكارى سیاسى بوونى نیه ، هه‌یسه‌م په‌ڵه‌ى ره‌شه‌ى دیرۆكه‌و سانا تیشكى گه‌شى دیرۆك ، ئێوه پێتان وایه خودا له نێوان فنلاند و عیراقدا دڵى به‌كام لاخۆشه، به‌و لایه‌ى كه رێزى مرۆڤ ده‌گرن و هه‌موو پێویستیه‌كى بۆ دابین ده‌كه‌ن ، یان به‌و لایه‌ى كه له سه‌ر عومه‌رو عه‌لى و شیعه‌و سونه كوشت و بڕى یه‌كتر ده‌كه‌ن .
پێش 100 ساڵ ئه‌م فنلاندهى ئێستا هه‌رگیز وه‌ك ئێستا نه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ى ئێره باسى شارستانیه‌تى هه‌زاران ساڵه ده‌كه‌ن ، شارستانیه‌تى هه‌زاران ساڵه‌و ته‌فرو تونا كردنى موسڵ و حه‌له‌ب به‌و جۆره‌ى كه هیچیان له سه‌ر هیچیان نه‌ماو ده‌یان ساڵ و سه‌دان ملیار دۆلارى به‌س بۆ ئه‌وه ده‌وێت بكرێنه‌وه به جێگه‌ى ژیانێكى ساكار ، شارستانیه‌تى هه‌قیقى له‌و ساته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ئازادى هه‌یه ، یه‌كسانى هه‌یه ، دیمو‌كراتى خۆڕسكانهو ئاكارى هه‌یه ، نه‌ك باسى هه‌زار ساڵ له‌مه‌و به‌ر بكه‌یت و هێشتاكه له هه‌ندێ شارى وڵاته‌كه‌ت رێژه‌ى هه‌ژارى نزیكه‌ى 45%ى دانیشتوان بێت .
وڵات نه‌وتى هه‌بێت و دیرۆكى هه‌بێت و به‌خته‌وه‌رى نه‌بێت به چى ده‌چێت ، دوو وێنه‌ى سانا مارین و هه‌یسه‌م عه‌لى زۆر به قوڵى به ئێمه ده‌ڵێن ئه‌وه جیاوازیهكهیه كه هه‌یه .
