سەرۆكی کەنەکە: تەنها پارتی ئامادە نەبووە پێشوازیمان لێبکات

  • December 14, 2019
  • 288 Views
سەرۆكی کەنەکە: تەنها پارتی ئامادە نەبووە پێشوازیمان لێبکات

وڵات

سەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان رایگەیاند، تەنها پارتیی لەبەر توركیا ئامادە نەبووە پێشوازییان لێبكات و رێگریشی لێكردوون سەردانی رۆژئاوای كوردستان بكەن.

ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (کەنەکە)لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند: تەنها پارتیی دیموكراتیی كوردستان ئامادە نەبووە پێشوازیی لە شاندەکەیان بكات.

جەختیشکردەوە: تاوەکو ئێستا پارتیی بە هیچ شێوەیەک، وەڵامی داواکارییەکانمانیان نەداوەتەوە کە بۆچیی نایانەوێت لەگەڵمان دابنیشن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەبەر ئەوەی پارتی ئامادە نەبووە پێشوازیی لە شاندەکەی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بكات، رێگریشی بۆ دروستكردوون كە بچنە رۆژئاوای كوردستان وتیشی “بێ شک و گومان دەوڵەتانی دەوروبەرمان دەستیان هەیە و نایانەوێت ئێمە یەکێتیی خۆمان پێکبهێنین.”

هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان وتیشی: “ئەردۆغان دژی هەبوونی کوردە و دەیەوێت وەک کۆیلە لەبەردەستیدابن”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو