وڵات
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سه‌ركرده‌باڵاکانى حه‌شدی شه‌عبی رەتدەكاتەوە.
عادل عه‌بدولمه‌هدی لەبڵاوکراوەیەکدا، لەئەکاونتى تایبەتى خۆی نووسیویەتی، سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئەوەشى ڕاگەیاندوە، ئه‌و سه‌ركردانه مێژووه‌كه‌یان دیاره له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و ڕۆڵی سیاسی به‌رچاویان هه‌بووه.
عەبدولمەهدی جەختی لەوەشكردووەتەوە، ئه‌وان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه وێنه‌و ڕه‌مزی وڵاتان له‌نێو خۆپیشاندانه‌كان وه‌ك دژایه‌تیكردن به‌كاربهێندرێت.
لەچەند هەفتەى ڕابردوو، ئەمریکا، سزای بەسەر چوار سەرکردەی حەشدی شەعبییدا سەپاند، بە تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی عێراق.
پێشتر وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سەپاندنی سزای بەسەر 4 بەرپرسی عیراقی‌دا راگەیاند، كە سیانیان سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق-ن، كە سەر بە حەشدی شەعبییە و قەیس خەزعەلی فەرماندەی عەسائیبی تێدایە، جگە لە خەمیس خەنجەر كەسایەتیی سیاسی و بازرگانی سوننە.