خۆپیشاندەران داوایەکى بەپەلە ئاراستەى سەرۆک کۆمار دەکەن

  • December 15, 2019
  • 417 Views
خۆپیشاندەران داوایەکى بەپەلە ئاراستەى سەرۆک کۆمار دەکەن

وڵات

دواى زیاتر لە دە رۆژ تیپەربووە بەسەردەست لەکارکیشانەوەى عادل عه‌بدولمه‌هدی داوا لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دەکرێت گوێ‌ لە دەنگی گەل بگرێت و یەكێك لە كاندیدەكانی خۆپیشاندەران بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ رابسپێرێت.


سەلام شممەری ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی ئیئتیلافی سائیرون لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای تێپەڕبونی 16 ساڵ بەسەر روخانی رژێمی دیكتاتۆری و دەستپێكردنی پرۆسەی سیاسی، ئێستا عیراق لەبەردەم وەرچەرخانێكی مێژوویدایە.


ئاماژەى بەوەشکردووە، گەل لە رێگەی خۆپیشاندان و مانگرتنە بەردەوامەكانیانەوە بەدەنگی بەرز دەڵێت “دوبارەكردنەوەی حكومەتی پشككاری بەهەمان دەموچاوەكانی پێشوەوە رەتدەكەینەوە و ناگەڕێینەوە ماڵەكانمان تا ئەوەی دەمانەوێت بەدەستی نەهێنین، ئەویش بنیادنانی عیراقێكی نوێیە لەسەر بنەما نەتەوەییەكان”.


پەرلەمانتارەكەی سائیرون بە پێویستی دەزانێت سەرۆك كۆمار، كە پارێزەری دەستورە لە ئاست بەرپرسیارێتیەكەیدا بێت و گوێ‌ لە دەنگی گەل بگرێت، هەروەها دەرگا لەبەردەم نوێنەرەكانیاندا بكاتەوە و بەدەم داواكاریەكەیانەوە بچێت بۆ راسپاردنی سەرۆك وەزیرانێكی سەربەخۆ، كە بەشێك نەبوبێت لە پرۆسەی سیاسی ئێستا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو