وڵات – هەمەڕەنگ
ئه‌ستێره‌ی جیهانی “سیلڤسته‌ر ستالۆن” ناسراو به ڕامبۆ چیرۆكی ژیانی زۆر جیاوازتره له‌وه‌ی كه ئێستا تیایدا ده‌ژی و له نه‌بونیه‌وه بۆته ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانی.
ڕامبۆ له‌ساڵی 1946 له نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه وله ساتی له‌دایكبونیدا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه پزیشكه‌كان زۆر به قورسی له‌سكی دایكی هێناویانه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه ڕوخساری زیانی پێ بگات و توشی شه‌له‌ل بووه و تا ئێستاش ئه‌و ناته‌واویه زۆر به ئاشكرا له‌سه‌ر ڕوخساری ده‌بینرێت.
له ته‌مه‌نی منداڵیكدا كێشه‌ی قه‌وسی بنه پێی هه‌بووه و دایكی بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی فێری سه‌ما بكات خستویه‌تیه خوێندنگایه‌كی تایبه‌ت به سه‌ماكردن، به‌هۆی ته‌مه‌ڵی له خوێندنگا ناچار بووه له‌گه‌ڵ دایكی هاوینان بچێته ئارایشتگا و كار بكات.
دواتر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ببێته ئه‌ستێره‌ی هۆلیود به‌ڵام به‌هۆی ناته‌واوی ڕوخساری هه‌موان ڕه‌تیان كردۆته‌وه وه‌ك ئه‌كته‌ر وه‌ریبگرن و دوای ئه‌وه‌ی كاری ده‌ست نه‌كه‌وتووه ناچار بووه له شه‌قام و شوێنی وه‌ستانی پاسدا ژیاوه و بۆ ماوه‌یه‌ك كاری پاككردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی كردوه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان.
دوای ئه‌م دۆخه ڕامبۆ توشی خه‌مۆكی بووه و بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕێك له پاره ناچار بووه ببێته ئه‌كته‌ری فیلمێكی سێكسی.
ساڵی 1975 دوای ئه‌وه‌ی یاری “محمد علی كلای”له په‌نجه‌ره‌ی دوكانێكه‌وه بینیوه، بیرۆكه‌ی فیلمێكی بۆ هاتووه و له ماوه‌ی 20 كاتژمێردا واته بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ فیلمه‌كه‌ی نوسیوه‌ته‌وه و ناویناوه”ڕۆكی” بیرۆكه‌ی ئه‌م فیلمه‌ی بۆ زۆرێك له ستۆدیۆكانی هۆلیود بردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به فیلم به‌ڵام هه‌موان ڕه‌تیان كردۆته‌وه ڕامبۆ خۆی ڕۆڵ ببینێت.
یه‌كێك له ستۆدیۆكان بڕی 112 هه‌زار دۆلاری پێ به‌خشی به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ڕامبۆ خۆی ڕۆڵی سه‌ره‌كی نه‌بینێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه زۆر له‌وه زیاتره كه خۆی و خێزانه‌كه‌ی خه‌ونیان پێوه بینیوه به‌ڵام هێشتا ڕامبۆ ڕازی نه‌بووه ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كه‌ی ببێت، له‌كۆتایدا یه‌كێك له ستۆدیۆكان بڕی 35 هه‌زار دۆلاریان پێداوه و له‌گه‌ڵیدا خۆی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ببینێت و یه‌كه‌م كار كه به‌م پاره‌یه كردی كڕینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌گه بوو كه له كاتی بێ پاره‌یدا فرۆشتی به 50 دۆلار به بڕی 15 هه‌زار دۆلار كڕیه‌وه و ئه‌م فیلمه داهاته‌كه‌ی 200 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو كه له‌و كاته‌دا و له ئێستاشدا بڕه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بووه.
ڕۆكی بوو به پاڵه‌وانێك له‌ناو هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان له‌ناو منداڵ و گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌كان، له فیلادلفیا په‌یكه‌رێك بۆ ڕامبۆ دروستكرا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێمایه‌كی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو گه‌نجان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕۆژانێك له بێ پاره‌یدا له‌سه‌ر شه‌قام ده‌خه‌وت له ئێستادا ستۆدیۆكان به خه‌ونی ئه‌وه‌وه‌ن فیلمێكی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م بهێنن.