له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له‌وه ده‌چێت به‌شێكی زۆر له گۆڕان ئێستا هیچ كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی ، نادادی ، سته‌م ، كوشتنی رۆژنامه‌نووسان به رۆژنامه‌نووسانی خۆیشیانه‌وه ، هه‌ڕه‌شه كردن له مرۆڤ و جیاوازی ، به هه‌ڕه‌شه له رێكخه‌ری كۆچكردوشه‌وه ،نه‌مابێت ئه‌وه بۆیه له بری هه‌موو ئه‌وانه له به‌رانبه‌ر ره‌خنه هه‌ندێ جار توڕه بون ، گله‌و گازنده ، به‌رده‌بنه وێزه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له رۆژگارێكدا وه‌ك دۆست ، هاوڕێ ، هاوچاره‌نووس ، هاوخه‌م و هاو رێباز سه‌یری كردوون ، خه‌ڵك راسپاردن بۆ ئه‌وه‌ی قسه له سه‌ر تێكۆشه‌ران و خه‌ڵكانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بكرێت ، هه‌وڵێكه بۆ شاردنه‌وه‌ی كێماسی و كه‌م و كوڕیه‌كان ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له خۆوه ئه‌وه بكه‌ن ، دیاره دیسان ئافه‌رین ده‌كرێن ، ده‌نا ناكرێت به‌و جۆره هاو رێباز‌و هاوڕێكانی نه‌وشیروان مسته‌فا بشكێنرێن ، ناوبردنی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان هه‌یه به تۆراو ، ئه‌وانه‌ی قسه‌یه‌كی جیاواز ده‌كه‌ن به لاده‌رو هاوڕێی نیوه ڕێ ، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی كۆن و هه‌ڵبه‌ستنی داستانی چه‌واشه له سه‌ر كه‌سانێك كه نه‌وشیروان مسته‌فا پرس و ڕای پێده‌كردن ، گوێی لێده‌گرتن ، به قسه‌ی ده‌كردن ، كارێكه كه ده‌بوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئێستا خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕانی ئێستا‌و جیڤاته‌كان ” ته‌حریم و ته‌جریم ” یان كردبا .
ئێستا قۆناغی دوای ئه‌و پیاوه‌یه كه كۆچی كردوو له شوێنێك نێژرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی لێوه‌ی نزیكن شه‌رمی لێبكه‌ن ، كه‌چی له په‌نای ئه‌وه‌وه‌و به ناوی ئه‌وه‌وه شتگه‌لێك ده‌كرێت ، كه ته‌نانه‌ت زۆر نزیكه‌كانی رابردووی ئه‌و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مه بۆ ، له دۆخی ئێستای گۆڕاندا كه من چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ده‌یان جار‌و له ته‌ك چه‌ندین دۆستا باسم كردووه ، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه وه‌ك حزب هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و زۆر باشتره له‌وه‌ی ئێستای هه‌ڵوه‌شانه‌وه تا ئه‌و شوێنه‌ی ئیتر له لایه‌كه‌وه هاوڕێكانی دوێنێی له‌و تانه‌وته‌شه‌ره رزگاریان بێت ، له لایه‌كیشه‌وه ئیدی نه‌وشیروان مسته‌فاش له گۆڕه‌كه‌یدا بحه‌سێته‌وه و له‌وه زیاتر بریندار‌و هه‌لاهه‌لا نه‌كرێت .
ئێستا به‌شێكی زۆر له دۆست و هاوڕێ هه‌ره نزیك و باشه‌كانی رابردووی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌رده‌م لێدان و شكاندندان له لایه‌ن هاوڕێكانی دوێنێی خۆیانه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌یانیان مرۆڤ له بری هه‌ڵمژینی هه‌وایه‌كی پاك پرسیاری ئه‌وه بكات ئه‌مڕۆ چۆن و له سه‌ر كێ نووسراوه ، دیاره له به‌رانبه‌ریشدا خودی كاك نه‌وشیروان مسته‌فاش هێنراوه‌ته نێو ئه‌و مه‌عمه‌عه‌ی له سه‌ر نووسینه‌وه ، له راستیدا هه‌موو ئێمه به‌شی ئه‌وه‌مان لایه زۆر كێماسی و كه‌م و كوڕی یه‌كتر باس بكه‌ین ، لێ ئه‌وه‌ی رێگری ده‌كات وه‌فاو ئاكاره ، وه‌فاو ئاكار به‌شێكی بنه‌ڕه‌تین له هه‌ست و كه‌وته‌كانی مرۆڤی به ئاوه‌ز ، ئه‌م دۆخه بۆ گه‌یشتوه‌ته ئێره و ئه‌و هه‌موو وتنه بۆ كێ و له پێناوی چیدا و له به‌رژه‌وه‌ندی كێ ؟.
من بۆ خۆم بڕواناكه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا به‌و دوادوای ته‌مه‌نه‌وه دڵی چووبێته پاره‌و له خه‌یاڵی دروستكردنی كۆمپانیای بازرگانیدا بووبێت و خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بووبێت سه‌رمایه‌داری به‌رخۆر دروستبكات وبۆ ئه‌وه خه‌ڵكی ناردبێته‌ناو حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانه‌وه ببنه نه‌هه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ند بن و بیریان لای گشته خه‌ڵك نه‌بێت ، یان بۆ ئه‌وه خه‌ڵكی په‌روه‌رده كردبێت به‌و جۆره هاوڕێكانی خۆی بده‌نه به‌رتانه‌و ته‌شه‌ر ، بڕواناكه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی زه‌مین و زه‌مان وای كرد له‌و پیاوه‌وه نزیك بم ئه‌و هه‌سته‌م لادروست نه‌بوو ، ئه‌ی باشه ئه‌مه چیه ده‌گوزه‌رێت ، ئه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌یه كه پێویسته قسه كه‌ره‌كانی ناو خانه‌ی راپه‌ڕاندن رونكردنه‌وه‌ی له باره‌وه بده‌ن و به دووی چاره‌سه‌ریه‌وه بن .
كێشه‌كه له سه‌ره‌وه‌یه له ده‌ره‌وه نیه .
تێبینیه‌كی بچوك
من بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه پڕۆژه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ رزگار كردنی كوردستان بوو له دۆخێكی وه‌ك ئێستا ناشرین، به‌ڵام براوه‌كان ئه‌وانه بوون ، تا ڕاده‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه پڕۆژه‌كه‌یان برد‌و هێشتاش واز ناهێنن ، واته ره‌نگه خه‌ڵكی تر‌و له شوێنی تریشه‌وه شه‌وو رۆژ كار بۆ تێكدان بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌ركی گۆڕانه به گژ ئه‌وانه‌دا بچێته‌وه‌و ئاشكرایان كات ، چونكه ناكرێت به هه‌موو دوعایه‌كیش بگوترێ ئامین ، هه‌ن كاریان ئه‌وه‌یه ئاشه‌كه ماڵه‌كه بشێوێنن ، له‌و باره‌یه‌وه ناوی زۆر له به‌رده‌ستن .