وڵات
شیرین ئەمین پەرلەمانتارى بزوتنەوەى گۆران لەڕاگەیاندراوێکدا ڕەخنە لەحکومەتى هەرێم دەگرێت وئاماژەبەوەدەکات، بۆچى حکومەتى هەرێم لەبرى وەرگرتنى ٣٣هەزاردینارى بەرميلێك نەوتى سپى ماڵان لەهەرێمى کوردستان ٤٦هەزار دینارلەهاوڵاتیان وەردەگرێت؟
هەرلەراگەیەندراوەکەیدا،ئەوپەرلەمانتارەى گۆڕان چەند پرسیارێک ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران دەکات ودەپرسێت : هۆكاری جياوازی ئەو نرخە چيیە؟ ئايا ئەو بڕە پارەيەى لە هاوڵاتيان وەردەگیرێت، دەگەڕيتەوە بۆ خەزينەى حكومەت؟
دەقى بڵاوکراوەکەى شیرین کاوە گەرمیانی ـــ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆسەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران.
پرسیارێکمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی جیاوازی وەرگرتنی بڕی پارە لەبەرامبەر پێدانی بەشە نەوتی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بڕی (٥٠) مليۆن لە نەوتی سپی لە لايەن وەزارەتی نەوتی عێراق دابينكراوە بۆ هاوڵاتيانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان، بۆ نرخی هەر ليترێک نەوت، حکومەتی عێراقی بە پشتيوانی كە بڕەکەی (١٥٠) سەدو پەنجا دينارە، واتا بۆ ھەر بەرميلێك نەوت دەکاتە بری (٣٣٠٠٠)سى و سى هەزار دينار.
لە ئێستا پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە هەرێمى كوردستان دەستىیپێکردووە، بەڵام لەلايەن سەرۆكايەتى ئەنجومەنى وەزيران برى (٤٦٠٠٠) چل وشەش هەزار دينار ديارىكراوە بۆ هەر بەرميلێك.
١- بەپێی بڕياری حكومەتى عێراقی نرخى بەرميلێك نەوتى سپى (٣٣٠٠٠) سى و سى هەزار دينار ديارىكراوە، بەڵام بۆچى لە هەرێمى كوردستان بە برى (٤٦٠٠٠) چل وشەش هەزار دينار دەفرۆشرێتەوە بە هاوڵاتيان؟
٢- هۆكاری جياوازی ئەو نرخە چيیە؟
٣_ ئايا ئەو بڕە پارەيەى لە هاوڵاتيان وەردەگیرێت، دەگەڕيتەوە بۆ خەزينەى حكومەت؟
شیرین کاوە گەرمیانی ـــ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان