وڵات
له باره‌ی پشووەکانى سه‌ری ساڵ و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ،وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەوتێیدا ڕایگەیاندوە، رۆژی ٢٠١٩.١٢.٢٥ تاكو ٢٠٢٠.١.٤ ده‌بێته پشوو له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تى هەرێم
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له خوشك و برا كریستیانه‌كان و سه‌ری ساڵی نوێ له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠١٩.١٢.٢٥ ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه، ٢٠٢٠.١.٤ ، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠.١.٥، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.