وڵات
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان 11 ڕۆژی بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (س.خ) و سەری ساڵی زایینییەوە كردە پشوو، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە ئاشكرای دەكەن، كە پشووەكە ئەوانیش دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی كارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەكەی ڕاگەیاندووە، بەهۆی زۆری پرسیاری زانكۆكان لەبارەی ئەو پشووە، كەئایا ئەم پشووە خوێندنی زانكۆكانیش دەگرێتەوە، ڕایدەگەیەنین، كە ئەو پشووە تەواوی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە.
وتیشی، “ڕۆژی چوار شەممە ۲٥-۱۲-۲٠۱۹ تاوەكو ڕۆژی ٥-۱-۲٠۲٠ دەبێتە پشوو لە سەرجەم دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و زانكۆكان، بە قوتابیان و خوێندكارانیشەوە.
لای خۆشیەوە، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ڕۆژانی وەك پشووی سەری ساڵی زاینی ڕاگەیەندراوە، سەرۆكایەتی زانكۆمان و سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكان دەگرێتەوە.
رۆژی چوارشەمە ۲٥/۱۲/۲٠۱۹ تاوەکو رۆژی ٥/۱/۲٠۲٠ دەبێتە پشوو لە سەرجەم دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و زانکۆکان، بە قوتابیان و خوێندکارانیشەوە.