دڵم بۆ ئەو گەنجە ئەسوتێ هەڵواسرا

  • December 18, 2019
  • 306 Views
دڵم بۆ ئەو گەنجە ئەسوتێ هەڵواسرا

عوسمان گوڵپی

هەمیشە ئەوانەی شۆڕش دەكەن هەژار‌و خێر لەخۆ نەدیوەكان، هاوار دەكەن‌و ئازار دەچێژن‌و لێیان دەدرێت‌و دەكوژرێن، ئەوانەشی ئەیان كوژن‌و لێیان دەدەن ئەوانیش هەر كوڕی هەژار‌و بێ عەقڵەكانی كۆمەڵگەن لەپێناو دوو دیناردا دەستیان دەچێتە خوێنی هەژارترین‌و خاوەن هەڵوێسترین توێژی كۆمەڵگە، ئەوانەی وڵاتیان كاولكردوە‌و سەروەتەكەی دەخۆن نە لەناو خۆپیشاندەرانن‌و نەلە ڕیزی ئەوانەشان ئەیانكوژن، لەتیڤیەكانەوە سەیردەكەن‌و فەرمان دەكەن، ئەوانەی دەكوژرێن‌و ئەوانەشی دەكوژن هەر كوڕی فەقیرن‌و خێزانی ئەم وڵاتەن، كوڕەكانی ئەوان

لەلەندەن‌و دوبەی‌و ئەستەنبوڵ شەوانی كۆتایی ساڵ بەڕێدەكەن، كوڕەكانی ئەوانەی ئەم وڵاتەیان تاڵانكرد سەرقاڵی خەرجكردنێ ملیۆن دۆلارەكانیانن، هەر بەراستی دڵم بۆ ئەو گەنجە ئەسوتێ هەڵیان واسی، تاوانباربێت‌و تاوانبار نەبێت قوربانیە، تەقەی كردبێت‌و نەیكردبێت كوڕی خێزانێكی بەدبەختە، تاكە جیاوازی نێوان ئەوانەی تەقە دەكەن‌و ئەوانەی تەقەیان لێ دەكرێ جیاوازی بیركردنەوە‌و هەستكردنە بە بەرپڕسیارێتی‌و گیانی خۆ فرۆشی لای تەقەكەرەكان‌و خۆنەفرۆشی لای تەقە لێكراوەكان، جیاوازی مردنەكانیش ئەوەیە یەكێك لەڕیزی هەژاران‌و خاوەن هەڵوێستەكاندا دەمرێت‌و ئەویتر لەڕێزی بەرگریكردن لەوانەی وڵاتیان كردە دەغیلە‌و دنیایان تەنی بە جیاوازی مەزهەبی‌و تایفی.

مرۆڤی خاوەن عەقڵ چۆن بەگوێی عەمامە بەسەرێك یان ئەبو عەینەكێك دەكات هیچی لەمەترسیدا نیە‌و یەك كەسی نزیكی خۆی ناخاتە بەردەم مەترسی

مرۆڤی خاوەن عەقڵ چۆن بەگوێی عەمامە بەسەرێك یان ئەبو عەینەكێك دەكات هیچی لەمەترسیدا نیە‌و یەك كەسی نزیكی خۆی ناخاتە بەردەم مەترسی، مرۆڤی عاقڵ چۆن بۆ ٥٠٠ هەزار دەبێتە بەرگریكار لەناڕەوایی، مرۆڤی عاقڵ چۆن ڕووی تفەنگی دەكاتە گەنجێكی خێر لەخۆ نەدیو كەداوای دامەزراندن دەكات


ئێمە هەموومان قوربانین، چ ئەوانەی دەكوژن‌و چ ئەوانەی شەهید دەبن، قوربانی دەستی مخابەراتی وڵاتان‌و زلهێزانین، قوربانی پلانداڕیژەری ئەوانەین نەوتی ژیر زەویان لەپێناودا دەڕوات، قوربانی سیخنەكانی ڕابردوو‌و ئێستاین ئەم هەموو ناكۆكیە مەزهەبیەیان دروستكرد، ئەم نەتەوانەیان كردە دوژمنی یەك، قوربانی دەستی خراپترین مرۆڤەكانین خۆمان كردمانن بە هموشت، ئێمە قوربانین‌و بەو ئاسانیەش بیرناكەینەوە، چونكە بەپلانی مخابەراتی‌و مەزهەبی‌و تائیفی‌و ناڕۆشنبیری ڕێگاكانی بەردەم بیركردنەوەیان داخستوە.

كاتی دەوێ تا لەم هەموو قوربانیە ڕزگارمان دەبێت.

شانازی‌و سەركەوتن بۆ ئەوانەی لەڕیزی مافخوراوان‌و هەژاراندا دژی ستەم‌و ناعەدالەتی وەستاوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو