ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری لێپێ چینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه په‌سندكرد، ناوبراویش لێپرسینه‌وه‌كه به حزبی و نایاسایی وه‌سفده‌كات.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، كه دیموكراته‌كان تیایدا زۆرینه‌ن، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر لێپێ چینه‌وه له دۆناڵد ترامپ كۆبۆوه، دوو تۆمه‌تی ئاراسته‌ی ترامپ كردبوو، ئه‌وانیش خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و په‌كخستنی كاره‌كانی كۆنگرێس، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆمه‌ته‌كان په‌سه‌ندكران و بڕیاردرا ترامپ بۆ لێپرسینه‌وه بنێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران.
دوای په‌سندكردنی بڕیاری لێپرسینه‌وه‌كه، پرسه‌كه ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران، كه كۆمارییه‌كان تیایدا زۆرینه‌ن، بۆیه پێناچێت له ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه بڕیار له‌سه‌ر تۆمه‌تباربونی ترامپ بدرێت.
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دۆناڵد ترامپ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له ویلایه‌تی میشیگه‌ن، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان كردوویانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه خۆكوشتنێكی سیاسییه، لێپرسینه‌وه‌كه‌شی به حزبی و نایاسایی ناوبرد.
ترامپ وتیشی “هه‌ڵه‌م نه‌كردووه و پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی پارتی كۆمارییه‌كانم له پشته”.