سەرۆکی گەورەترین وڵاتی دنیا لەلایەن پەرلەمانەکەیەوە ڕوبەڕوی لێپێچینەوە دەکرێت

  • December 19, 2019
  • 513 Views
سەرۆکی گەورەترین وڵاتی دنیا لەلایەن پەرلەمانەکەیەوە ڕوبەڕوی لێپێچینەوە دەکرێت

وەرگیراوە لەئەکاونتى تایبەتى د.کاظم فاروق

سەرۆکی گەورەترین وڵاتی دنیا لەلایەن پەرلەمانەکەیەوە ڕوبەڕوی لێپێچینەوە دەکرێت و نزیکەی ١٠ کاتژمێر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و میدیا ناوخۆیی و جیهانیەکان دەیگوازنەوە، بەبێ ئەوەی بڵێن ئەمە ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی ناوخۆیی دەخاتە مەترسی!! وە بە بێ ئەوەی بڵێن با قسە نەکەین و با سەرۆکەکەمان نەشکێت.

لەسەر کەناڵەکان و میدیاکان، کۆنگرێسمان و نوێنەرەکانی خەڵک هاواردەکەن دەڵێن سەرۆکەکەمان تەزویری کردووە و فێڵی کردووە و کاری نایاسایی و گەندەڵی کردووە و ئەیانەوێت سەرۆکەکەیان لابدەن.

لای ئێمەش پەرلەمان ویستی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بگۆرێت، پارتی دووساڵ پەرلەمانەکەی داخست.

یان ئێستا پەرلەمان كە سەرۆکەکەی لە یەکێتییە، خەریکی وشە گۆڕین و شتی لاوەکین، لە کاتێکدا ئەو هەموو دزی و گەندەڵیە لە داهاتی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنوریەکاندا دەکرێت و مووچەی خەڵک دوادەکەوێت و پاشەکەوتی مووچە هەر دیارنیە، بەڵام پەرلەمان تا ئێستا، نەک لێپێچینەوەی لە سەرۆکی حکومەت نەکردوە، تەنانەت یەك وەزیریشی محاسەبە نەکردووە.

لە بەرامبەردا نەوەی نوێ دەیەوێت دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە بەهێزبێت و پەرلەمان بە ڕۆڵی راستەقینەی خۆی هەستێت، ئێمەش وەکو فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەوە رازی نابین کە پەرلەمان بکرێتە دامەزراوەیەکی بێدەسەڵاتی لاواز، بەڵکو خۆم و هاوڕێکانم بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستەکانمان و لەبەرەی خەڵک دەبین و لەمافی خەڵک خۆشنابین و شەڕی لەسەردەکەین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو