ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و سزای نوێش دەسەپێنێت

  • December 19, 2019
  • 305 Views
ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و سزای نوێش دەسەپێنێت

وڵات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ٣٦ هەزار بەڵگەنامەی پیشێلکاریی مافەکانی مرۆڤمان لە ئێران بەدەست گەیشتووە و پێشێلکارییەکان بەسەر ئێرانەوە ناچن و لێکۆڵینەوە لە یەکە بەیەکەی بەڵگەکان دەکەین.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١٢/١٩، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسانییدا رایگەیاند، ٣٦ هەزار بەڵگەنامەی مافەکانی مرۆڤمان لە ئێرانەوە بەدەست گەیشتوون.

وتیشی: لە ئێران خۆپیشاندەران ئەشکەنجە دەدرێن و دەکوژرێن، کاتێک لە ئێران هاووڵاتیان ناڕەزایی دەردەبڕن دەستگیر دەکرێن و لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە دەدرێن.

مایک پۆمپیۆ جەختیکردەوە: پێشێلکارییەکان بەسەر ئێرانەوە ناچن و لێکۆڵینەوە لە یەک بەیەکی بەڵگەکان دەکەین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، سزاکانیش بەسەر دوو دادوەری دادگای شۆڕش لە تاراندا سەپێندراون؛ ئێران لەبری چارەسەریی کێشەی خەڵک، پارە دەدات بە میدیاکان. 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو