وڵات – ستایل
خانمە گۆرانیبێژ “دینا”، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی خۆی بەناوی (قه‌یسه‌ری)یه، بڵاو كرده‌وه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورد له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، باسی له‌وه كردووه، خۆی ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، ئاریۆس كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، بڕیار فه‌تاحیش كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
دینا خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاره هونه‌رییه‌كانی بۆ ده‌كات، كلیپه‌كانیشی بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه.