دەنگۆى کرانەدەرەوە فەرەیدوون عەبدولقادر لە هۆڵی کۆنگرە بڵاودەبێتەوە

  • December 21, 2019
  • 355 Views
دەنگۆى کرانەدەرەوە فەرەیدوون عەبدولقادر لە هۆڵی کۆنگرە بڵاودەبێتەوە

وڵات

پاش ئەوەی ئەمرۆ فەرەیدوون عەبدولقادر وەک یەکەم دەنگی ناڕازی کۆنگرەی یەکێتی دەرکەوت، نیگەرانی لای کادرانی یەکێتی دروستکردووە و دەنگۆی ئەوە هەیە ناوبراو لە هۆڵی کۆنگرەی یەکێتی کراوەتە دەرەوە.

ئەمڕۆ شەممە لەمیانی چوونی بۆ هۆڵی کۆنگرەی یەکێتی، فەرەیدون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی نیشتیمانی کوردستان بە میدیایەکی سەر بە پارتی دیموکراتی راگەیاند: من دەمێكە وتوومە یەكێتی جاران قەندیلێكی بەرزبوو، بەڵام ئەمڕۆ شاخێكی بچووكە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هیوای هەستانەوە و نوێبوونەوەی یەكێتیم نەماوە، بۆیە دەمێكە دانیشتووم و كار لەگەڵ هاوڕێكانم ناكەم.

ئەو وتانەی فەرەیدون عەبدولقادر نیگەرانی کادرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لێکەوتوەتەوە لەم ڕۆژەدا و لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە ناوبراو لە هۆڵی کۆنگرەکە کراوەتە دەرەوە، بەوپێیەی بەشێکیش لە کادرانی یەکێتی پێیان وایە ناوبراو نوێنەری بارزانییە لەناو کۆنگرەی یەکێتی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو