لوقمان غەفوور
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هه‌رچی بوێت له‌رێگه‌ی تویتێكهوهرایدهگهیهنێت كه‌ئه‌مه‌ش وایكردووه67 ملیۆن و 800 هه‌زار فلۆوه‌ری هه‌بێت له تویته‌ر، ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه زۆرێك له‌سیاسییه‌كانی دنیا و ته‌نانه‌ت سینه‌ماكار و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكای سه‌رسام كردووه، چونكه له‌ئه‌مریكا ته‌نیا ئه‌وانن ئه‌توانن رێژه‌یه‌كی زه‌به‌لاح لهفلۆوهر بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
كه‌سێكی وه‌ك سیڤن هارڤی پێشكه‌شكار و میدیاكاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و خاوه‌نی به‌رنامه‌ی فامیلی فیود، كه‌زیاتر له10 ملیۆن بینەری رۆژانه‌ی هه‌یه، تا ئێستا 4 ملیۆن فلۆوه‌ری لەتویتەر هه‌یه، له‌تویتێكدا ده‌ڵێت: “ئه‌سته‌مه بگه‌ینه سه‌رۆك تره‌مپ لە فلۆوهردا، ئه‌وه‌ی سەرۆك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی جیا دەکاتەوه، مه‌سه‌له‌ی تویته”.
ڕۆژنامه‌نووسان و سیاسییەکان به‌گشتی به‌كارهێنانی تویت له‌لایه‌ن سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-هوهبهكارێكی باش نازانن و پێیانوایه بۆته‌هۆی شكاندنی شكۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
هه‌ندێكی تر به‌پێچه‌وانه‌وه پێیانوایه تاكه ڕێگه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه په‌یامه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێت به‌دنیا، چونكه ئه‌و له‌شه‌ڕێكی قورسدایه له‌گه‌ڵ میدیای لیبرالدا.، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پێ‌و، ساڵی 2018 لهڕاپرسییهكدا ده‌ریخست كه76%ی ئه‌مریكییه‌كان تویتەکانی سەرۆک ئەیبینن و ئه‌یخوێننه‌وه.
خاتوو ئه‌ماندا كارپێنتێر له‌كتێبی (فریودانی ئه‌مریكا، بۆچی حه‌زمان لێیه سه‌رۆك تره‌مپ درۆمان بۆ بكات) به‌ووردی تیشكی خستۆته‌سه‌ر ئه‌مه‌و ده‌ڵێت: “ده‌شێت تره‌مپ خودی خۆشی فریووبدات لهسهرۆكایهتیكردندا، به‌زۆری له‌كاتی تویت-دا ده‌ست به‌سه‌ر مێتافۆر (مه‌جاز)ی‌دا ناگیرێت”.
نووسه‌ر تویته‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ-ی وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارهێناوه بۆ لێكدانه‌وه و نووسینی كتێبه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت تێگه‌یشتنێكی وردی هه‌بێت به‌رامبه‌ر سەرۆک تره‌مپ و به‌كارهێنانی تویت له‌لایه‌ن سهرۆكەوه باشتره ئه‌م كتێبه بخوێنێته‌وه ئه‌وكات قسه‌بكات، كارپێنته‌ر خۆی له‌تویته‌ردا 128 هه‌زار به‌دواداچوو(Followers) ی هه‌یه.
زۆربه‌ی جار كهترهمپ قسه ده‌كات و تویت له‌سه‌ر شتێك ئه‌نوسێت، نیوه‌ی ڕاست و ھەندێکی وانییە، بۆیه هه‌ر كاتێك میدیاكارێك یان سیناتۆرێك پێی بڵێت ئه‌م بابه‌ته ڕاست نییه، هێرش ئه‌كاته سه‌ر ئه‌و میدیایه یان ئه‌و كه‌سه، پاشان ئه‌گه‌ڕێت به‌دوای به‌هانه‌هێنانه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر كاتێكیش هه‌ندێك كه‌س زانیان ڕاست ئه‌كات له‌تویته‌كه‌یدا، ئه‌وا هه‌موو سهرهسەعاتێك له‌میدیادا هه‌وڵی ڕوماڵكردنی ده‌دات و ستافی میدیاكه‌ی له‌كۆشكی سپی بۆ ئه‌و هەواڵه به‌گه‌ڕده‌خات.
ڕای پێچه‌وانه‌ش هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕایه‌ی کارپێنتەر، هاوارد كوارتز له‌كتێبی (شێتێتی میدیا، دۆناڵد تره‌مپ، ڕۆژنامه‌گه‌ریی و شه‌ڕ دژی ڕاستی) ڕوانینێكی تری هه‌یه‌و پێوایهمیدیا سه‌رۆك تره‌مپ-ی گۆشه‌گیركردووه، وه‌ك چۆن كاره خراپه‌كانی ههڵهسهنگێنن، كاره باشەكانی كه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی تێدایه تووڕ ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ی باس و هه‌واڵ و راپۆرته‌كانیان، ئه‌مه‌ش وایكردووه پشت بكاته میدیا و خۆی میدیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌ڵبژێرێت كه‌ئه‌ویش تویته‌ره.
سەرۆک ترەمپ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016دا كه گه‌یشته كۆشكی سپی، جاری وا هه‌بووه بۆ تویتێكی 10 هه‌زار لایك و 5 هه‌زار وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، کەچی ئه‌م ڕێژه‌یه له‌مانگی ئەپرلی 2019 بووه به‌زیاتر لە 250 هه‌زار لایك، بەپێی ڕاپۆرتێکی واشنگتۆن پۆستیش لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە تا مانگی ئەپرلی ئەمساڵ 11 ھەزار تویتی کردووە.
كوارتز له‌لاپه‌ڕه71 ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ بهئاراستەبردنی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ بۆ درۆی ڕۆژنامه‌نووسی ناسروشتی، ده‌شێت گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌و سوككردن و گاڵته‌جارییه بێت کە زۆرجار میدیای لیبرال پێی دەکات، ئه‌گه‌ر ترس لهقێزلێبوونهوهیهكی تێر‌و ته‌واو نه‌بێت ئه‌وا زۆر ڕاپۆرتی درۆینه‌ی تر به‌رامبه‌ر تره‌مپ دزەپێدهكراو دهڕژێندرایه ناو كه‌ڵچه‌ری ئه‌مریكییه‌وه”.
ڕه‌نگه ئه‌م قسه‌یه‌ی كوارتز به‌شێك له‌ڕاستی تێدا بێت، تره‌مپ له‌ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌وه بووه به‌سه‌رۆك، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك پێشتر میدیای ئه‌مریكیم وه‌ك میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن ئەزانی، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا ئێستا ئه‌توانم به‌شی زۆری میدیاكان و لایه‌نگیریان یه‌كلا بكه‌مه‌وه، ئێستا ناتوانم نه‌ڵێم سی ئێن ئێن ته‌واو یه‌كلا بۆته‌وه به‌لای دیموكراته‌كاندا.
بۆئه‌وه‌ی دوور نه‌كه‌وینه‌وه لهباسهكهمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر به‌كارهێنانی تویته‌ر لای سه‌رۆك تره‌مپ كه‌زۆربه‌ی شاره‌زایانی میدیا، له گۆشه‌نیگای خۆیانه‌وه سه‌یری فریودانی سه‌رۆك ترەمپ ده‌كه‌ن كه‌ئه‌ویش ئامانج لێی بریتییه له‌دروستكردنی گومان لهبیرەوهری تایبه‌ت و پێشبینی و حه‌قیقه‌تی ڕووداوه‌كان له‌ڕێگه‌ی لێدوانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر بایهتێك و ئاراستهگرتنی ڕاستی و دروستی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و نكۆڵكردن لێی.
كاتێك سه‌رۆك تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بوو لهبیروڕاكانیدا، له‌رێگه‌ی له‌قكردنی ئارامی، بڕیاری ناشه‌رعی ئه‌دات له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك، بۆیه تویته‌ر لای تره‌مپ پلانێكی تێروتهواوه، به‌كاریده‌هێنێت بۆ قه‌ناعه‌تپێكردن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری خه‌ڵك.
كارپێنته‌ر ده‌ڵێت: “تره‌مپ كێشه‌كان ئه‌خاته ناو هۆشیاری گشتییه‌وه و گفتوگۆكردنی كێشەكانیش به‌رێگه‌ی گریمانه‌یی ده‌هێڵێته‌وه له‌میدیادا به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌خه‌ڵكی تر قسه‌ی لەسەر ده‌كه‌ن و له‌سه‌ری ده‌نووسن و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه وایه یان نا، ئەویش له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی كه‌توانای لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ناكرێت، كه تویته‌ر یه‌كێكیانه”.
پێموایه تره‌مپ ئه‌گه‌ڕێت به‌شوێن كێشه‌یه‌كی سیاسی كه كێبڕكێكارهكانی ئاماده‌گییان تێدا نەبێت كه‌پێی بگه‌ن و تا ئه‌و كێشه‌یه له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت، ههربۆیهسهرۆك تره‌مپ تویته‌كانی به‌زۆری له‌سه‌عات 6-9 ی به‌یانیاندایه، به‌تایبه‌تی به‌یانیانی ڕۆژانی شه‌ممان كاتێك كه‌مترین هه‌واڵی دیكهههن، تا كاریگه‌ری هه‌بێت.
ڕهنگهزۆرجار تێكڕای سیاسییه‌كان گوزارشتكردنیان له‌تیۆری پلانگێڕی-دا هه‌بێت، به‌ڵام ڕێگه‌كه‌ی نه‌زانن، هه‌رچی سه‌رۆك تره‌مپ-ه له‌رێگه‌ی تویته‌ره‌وه به‌كاریده‌هێنێت و سوود بەخشیش بووه بۆ خستنه‌ڕووی كێشه‌كانی، به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌قیقی بۆ پاڵپشتیكردن، ته‌نیا و ته‌نیا خزمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی قوڵبوونه‌وه لهپلانگێڕی ده‌كات.