وڵات
حاكم شیخ لەتیف پەرلەمانتاری خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داتایەك لەبارەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان دەخاتە روو،ئاماژەش بۆئەوە دەكات زیاتر لە 100 هەزار كەس لە یەك موچە زیاتر وەر دەگرن.
حاكم شیخ لەتیف ، لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوك نوسیویەتی ” زیاتر لە 100 هەزار كەس لە یەك موچە زیاتر وەر دەگرن”
ئاماژەی بەوەشداوە” زیاتر لە 85 هەزار كەسیش لە 1 بۆ 5 موچە وەردەگرن ! و 55 هەزار بندیوار هەیەو 1520 كەسیش بە پلەی وەزیر خانەنشین كراون”
لەچەند رۆژى ڕابردوو ئەنجومەنى وەزیران پڕۆژەیاساى چاکسازى ڕەوانەى پەڕلەمانى کوردستان کردووە ،بەمەبەستى چاکسازى لەمووچە وخانە نشینى پلە تایبەتەکاندا.
بەڵام بەڕاى بەشێکى زۆر لەهاوڵاتیان بەتایبەت خانەوادەى شەهیدان وئەنفالکراوان نیگەرانن لەوەى بریارەکە ئەوان دەگرێتەوە وپلەبڵاکانى حکومەت ناکرێتەوە .
بەگویرەى زانیاریەکانى (وڵات) پارتى دیموکراتى کوردستان ئەوکەسانەى بەدەر لەیاسا دایمەزراندوون بەرلەجێ بەجێ کردنى پرۆژەى چاکسازى بەشێکى زۆریان بەسەر وەزارەتە پەیوەندیدارەکانى حکومەتدا دابەشکراون.