بۆ دەسەڵاتدارە چاوقایمەکانی هەرێم؟!

  • February 7, 2020
  • 269 Views
بۆ دەسەڵاتدارە چاوقایمەکانی هەرێم؟!

وڵات – سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە لەئەکاونتى پەرلەمانتار ئەبوبەکر هەڵەدنی


تەنها دوێنێ پێنجشەمە لەماوەی حەوت سەعات دا هەشت هاوڵاتی وکەسم لە توێژ وپیشەی جیاواز بینی کە هەمووان تاسەرئێسقان نیگەران وبێتاقەت وتووڕە بوون لە دەسەڵات و بێباکی حوکمڕانان وسیناریۆ جۆراو جۆرەکانی بۆ لەبەر بیربردنەوەی گرفت وکێشەکانیان:
١/ خانەنشینێکی نوێژ خوێنی مزگەوت(الرحمن) لەدوای تەواو بوونی نوێژی جەماعەت دادو بێدادی بوو لەدەست کەمی خزمەتگوزاری کارەباو زۆری ئەو پارەی ئاوەی بۆی هاتۆتەوە،ئەو کەسە دەنگدەری دەسەڵات بوو.
٢/پێشمەرگەیەک لە گەرەکی کانیسکان کەهەرچی بەدەمیا هات بەدەسەڵاتی ووت.
٣/ئەفسەرێک کەباسی گەندەڵی ودەوڵەمەندبونی ناڕەوای بەرپرسانی دەکرد،لەبابەتێکی وەک جل وبەرگ وتفەنگ چەند دزیان کردوەو بەبەرتیل وەرگرتن بوونەتە ملێۆنێری دۆلار.
٤/خێزانی شەهیدێکی سەربەرزی سەنگەری هەشتاکان کە دادو بیدای بوو لەدەست ناعەدالەتی.
٥/دووکچە خوێندکاری دەرچوی زانکۆ کەشەش ساڵە دانەمەزراون ولەدڵەراوکێ ژیان دەگوزەرێنن.
٦/سەرتاشێکی گەنج کە لەبەر ئەودۆزەخەی دەسەڵاتی کوردی بۆی داخستوە بەنیازە سەری خۆی هەڵبگرێت وڕێی هات ونەهات بگرێتە بەر.
٧/کاسبکاروبازرگانێک کەچۆن دەیان دەفتەر دۆلاری خوراوەو بەرپرسانی گەندەڵ داڵدەی چەتەو مافیاکانیان داوە.
٨/کرێکارێک کەپارەی موەلیدەی کۆدەکردەوە کەیەخەی خۆم ودراوسێکەمی گرت لەکاتی چونمان بۆ نوێژی شێوانی مزگەوت کەدوعاو نزامان بۆ توفروتونابونی ئەم دەسەڵاتە ستەمکارەی کوردی بێت (بەگوتەی ئەو).
ئەمە بێجگە لەچەندین پەیوەندی تەلەفونی وڤایبەر وماسنجەر وواتسئەپ وبینینی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لەنوسینگەی پەرلەمان کەبەدەست سەدان کێشەی تاقەت پڕوکێنەوە دەناڵێنن.
هەموو ئەمانە زەنگی مەترسیدارن،کەئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم چاکسازی ڕاستەقینە نەکە ن سەبرو ئارامی گەل لەشوێنێکدا کۆتایی پێ دێت و دۆخەکە لەدەست دەچێتەدەر.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو