بنكۆڵكارى ڕۆجیار هێمن
نه‌دیم زه‌هاوى، په‌رله‌مانتارى كوردى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا، كه له هه‌رێمى كوردستان به داكۆكى كارى سه‌رسه‌ختى مافه‌كانى كورد له به‌ریتانیا وێنهدهكرێت، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كه له دۆسیه‌ى ڕه‌شى بازرگانى نه‌وتى هه‌رێم و دهڵاڵیكردن بۆ كۆمپانیاكانى نه‌وت و بانجهدان تێوه‌گلاوه، به‌و پاره بێشومارهشى كه مانگانه و ساڵانه كۆیدهكاتهوه ئیمپڕاتۆریه‌تی خۆشگوزه‌رانى بۆ خۆى و خێزانه‌كه‌ى بونیادناوه.
نه‌دیم زه‌هاوى كێیه؟
نه‌دیم زه‌هاوى یان (نازم زه‌هاوى) له ساڵى 1967 له به‌غدا له دایك و باوكێكى كورد له‌دایكبووه. له ساڵى 1976 كه نه‌دیم له ته‌مه‌نى 9 ساڵیدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى كۆچده‌كه‌ن به‌ره‌و وڵاتى به‌ریتانیا، له له‌نده‌ن ده‌گیرسێنه‌وه. نه‌دیم له‌وێ له خوێندنگه‌ى (ئیبستۆك) ده‌ستبه خوێندن ده‌كات. پاشان، ده‌چێته زانكۆ و بڕوانامه‌ى ئه‌ندازیارى كیمیایی له زانكۆى له‌نده‌ن به‌ده‌ستده‌هێنێت.
له‌دواى ته‌واوكردنى خوێندن زه‌هاوى ده‌ستى به كاركردن كردووه، له‌گه‌ڵ ستیڤن شێكسپیهر، یه‌كێك له هاوڕێكانى له ساڵى 2000 كۆمپانیاى (یۆگۆڤ)ى نێوده‌وڵه‌تیان دامه‌زراندووه كه له بوارى (گه‌ڕانى بازاڕه‌كان له ئینته‌رنێتدا) كارده‌كات. زه‌هاوى له ساڵى 2005 بۆ 2010 به‌ڕێوه‌به‌رى بووه، دواتر به‌هۆى تێكه‌ڵبوونى به كارى سیاسى و خۆپاڵاوتنى بۆ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا وازى له به‌ڕێوه‌بردنى یۆگۆڤ هێناوه.
له ڕووى سیاسیه‌وه زه‌هاوى یه‌كێكه له سیاسه‌تمه‌داره دیاره‌كانى به‌ریتانيا به‌گشتى و پارتى پارێزگاران به تایبه‌تى، چونكه له ساڵى 2010ه‌وه تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مانتاره له په‌رله‌مانى بریتانیا له‌سه‌ر ناوچه‌ى ستراتفۆرد ئۆن ئه‌یڤۆن.
ئه‌وه‌شى كه له‌باره‌ى ژیانى تایبه‌تى ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره كورده‌وه‌یه، هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ خانمێك به‌ناوى (لانه) كردووه كه به (لانه زه‌هاوى) به‌ناوبانگه، دايكوباوكى دوو كوڕ و كچێكن كه دوور له دایكوباوكیان، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌خوێنن و ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
نه‌دیم هه‌رچه‌نده خۆى به كورد ده‌زانێت و به‌رده‌وام ره‌چه‌ڵه‌كه كوردییه‌كه‌ى ده‌خاته پێشچاوى هه‌مووان، به‌ڵام تواناى قسه‌كردنى به زمانى كوردى نیه، منداڵه‌كانیشى هاوشێوه‌ى خۆین و به زمانى ئینگلیزى قسه ده‌كه‌ن.
زه‌هاوى له هه‌رێمى كوردستان كێ به دۆستى خۆى ده‌زانێت؟
ده‌ركه‌وتنى نه‌دیم زه‌هاوى له كایه‌ى سیاسى و ئابورى هه‌رێمى كوردستاندا زۆر دور نیه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى زه‌هاوى له ساڵى 2012، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى كۆبووه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره له‌رووى سیاسییه‌وه ته‌نیا له سێ كه‌سایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستان نزیكه كه هه‌ر سێكیان كه‌سایه‌تى پله‌باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن و بریتین له: مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى، جێگیرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. له‌كاتى سه‌ردانیكردنى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌وان كۆده‌بێته‌وه.
هاوكات زه‌هاوى یه‌كێكبوو له‌و كه‌سانه‌ى كه له‌پاڵ ڕاوێژكارانى بیانى و به‌رپرسانى ناوخۆى و بیانى به‌شدارى له گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان كرد كه له شارى هه‌ولێر له 22ى ئه‌یلول، به‌ڕێوه‌چوو و له ریزى دووه‌مى میوانانى پله‌به‌رزى ئاهه‌نگه‌كه دانیشتبوو.
له‌پاش رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ریش زه‌هاوى له تویتێكدا كه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر كردویه‌تى ده‌ڵێت: “هه‌موو جیهان زۆر قه‌رزارى سه‌رۆك مسعود بارزانییه، ئه‌و، ئه‌و سه‌رۆكه‌یه كه سه‌ركردایه‌تى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كرد له شه‌ڕى دژ به داعش، سوپاس به‌رێز بارزانى”.
چۆن له كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێم تێوه‌گلاوه؟
نه‌دیم زه‌هاوى پێش ئه‌وه‌ى روویه‌كى سیاسى هه‌بێت روویه‌كى بازرگانى هه‌یه، چونكه پێش ئه‌وه‌ى ببێته سیاسه‌تمه‌دار بازرگان بووه، به ئێستاشه‌وه هاودامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى (یوگۆڤ)ه، كه له به‌ریتانیا به‌ناوبانگه، به‌ڵام تێوه‌گلانى له بازرگانى نه‌وتى هه‌رێم و دهڵاڵیكردنى بۆ كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وت له هه‌رێم، هه‌میشه نیشانه‌یه‌كى پرسیاره كه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى نه‌دیم به‌دى ده‌كرێت.
تێوه‌گلانى زه‌قى زه‌هاوى له بازرگانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بوونیه‌تى به به‌ڕێوه‌به‌رى باڵاى ستراتیژى كۆمپانیاى گڵف كیستۆنى به‌ریتانى كه له ساڵى 2007وه كاری به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كات له بیره نه‌وتی شێخان، كه به‌دووری 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای شاری هه‌ولێره‌وه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره مانگانه نزیكه‌ى بڕى 29 هه‌زار و 643 پاوه‌ن له برى كاره‌كه‌ى وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى باڵاى ستراتیژى گڵف كیستۆن وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، هه‌موو ساڵێك له مانگى كانونى دووه‌مدا بڕى 253 هه‌زار و 200 پاوه‌ن وه‌ك پاداشتى دڵسۆزى له كاره‌كانى وه‌رده‌گرێت له‌و كۆمپانیایه. ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به داهاتى ساڵانه‌ى تاكێكى به‌ریتانى كه كارى هه‌بێت و به به‌رده‌وامى مووچه وه‌ربگرێت، زیاتره كه ساڵانه 27 هه‌زار و 195 پاوه‌نه.
وه‌رگرتنى ئه‌م بڕه زۆره له پاره له‌لایه‌ن زه‌هاوییه‌وه بووه‌ته جێگه‌ى سه‌رنجى میدیا و شیكهرهوانى ئابورى به‌ریتانیا، له‌و باره‌یه‌وه ئۆركارت ستیوه‌رت، هاودۆزهرهوهى كۆمپانیاى بازرگانى (سێڤن ئینڤێستمێنت مانیجمێنت) له وڵاتى بهریتیان باسى دۆخى ئێستا كیستۆن و پشهكهكانى ده‌كات و ده‌ڵێت: “من به‌ڕاستى ده‌ترسم له‌م جۆره بازرگانیانه كه زۆرترین گومانیان تێدایه و رون نین و هیچ وه‌به‌رهێنه‌رێكى به‌هۆش و شاره‌زا نزیكى ناكه‌وێته‌وه”.
ئه‌و بازرگانه ڕه‌خنه‌ى له بڕى ئه‌و موچه‌یه‌ش هه‌یه كه زه‌هاوى له برى كاره‌كه‌ى له كڵف كیستۆن وه‌ریده‌گرێت و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “زه‌هاوى به‌پێى ئه‌و تۆمارهى كه له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا نوسیویهتى هه‌فتانه هه‌شت بۆ 21 كاتژمێر كارده‌كات له‌برى ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه وه‌ریده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌م بڕه مووچه‌یه زۆر زۆره گه‌ر به‌راورد بكرێت بهكاتهكهى، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه له كۆمپانیاكه‌ى خۆمان 29 هه‌زار پاوه‌ن بده‌ین به كه‌سێك ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته ئه‌و كه‌سه به‌ده‌ر له‌كاره‌كه‌ى شتێكى ترش بۆ ئێمه بكات، به كورتى چاوه‌ڕوانى شتێكى زیاتر له ئه‌نجامدانى كارێكى نیوهكاتى لێ ده‌كه‌ین”.
“نەدیم بەهۆى کارى دەڵاڵى بۆ گڵف كیستۆن لەنەوتى هەرێم پارەیەکى خەیاڵى وەردەگرت”
له وه‌ڵامى ئه‌و هه‌موو گومانانه‌ى كه له‌سه‌ر مووچه‌كه‌ى زه‌هاوى هه‌یه وته‌بێژى كۆمپانیاى گڵف كیسۆن وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: “زه‌هاوى به‌شێوه‌ى ته‌واوه‌تى واته كاتى ته‌واوه‌تى كارناكات له‌گه‌ڵ ئێمه، چونكه ئه‌وه رونه كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به‌رپرسیارییه‌تی تر‌ى له‌سه‌ر شانه”.
له وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌و نهێنیه چیه كه له‌پشت پێدانى ئه‌و بڕه مووچه و پاداشته زۆره‌وه هه‌یه كه ده‌درێت به زه‌هاوى؟ وته‌بێژى كیستۆن ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه ئێمه كارى تێداده‌كه‌ین ناوچه‌یه‌كى به‌ته‌واوه‌تى ئاڵۆزه، ئه‌و روداوانهشى كه له‌م ماوه‌یه دوایدا رویاندات باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌م قسه‌یه. زه‌هاویش به ته‌واوه‌تى كوردستان شاره‌زایه و خاوه‌نى په‌یوه‌ندییه‌كى باشه له‌گه‌ڵ كوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه پێشڕه‌ویكردن به‌ناو ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و به‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ى كه زه‌هاوى هه‌یه‌تى به‌ڕاستى نرخى تایبه‌تى خۆى هه‌یه”.
وته‌بێژى گڵف كیستۆن باس له نرخى زه‌هاوى بۆ كۆمپانیاكه‌یان ده‌كات و ئه‌وه ئاشكراده‌كات: “زه‌هاوى به‌ڕاستى پاره‌یه‌كى زۆر بۆ كۆمپانیاكه‌مان په‌یداده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه وه‌به‌رهێنانێكى پڕبایه‌خه. له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر ئێمه به‌وشێوه‌یه بیربكه‌ینه‌وه كه هه‌بوونى زه‌هاوى هه‌ڵه‌یه ئه‌وا كێڵگه‌كانمان و پڕۆسه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌كانمان هیچ به‌هایه‌كیان نابێت”.
تێوه‌گلانى زه‌هاویی له كارى بازرگانى نه‌وت ته‌نیا له چوارچێوه‌ى كۆمپانیاى گڵف كیستۆن-دا نه‌ماوه‌ته‌وه، چونكه له ده‌وروبه‌رى ساڵى 2014 بووه‌ته ڕاوێژكارى كۆمپانیایه‌كى تر به‌ناوى (ئافرین) له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌م ئیشه‌ش به باشى كۆتاى نه‌هاتووه، چونكه كۆمپانیاكه له ساڵى 2015 له‌دواى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌یه‌كى دارایی كه له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌ستیپێكردووه مایهپوچبووه. دواتر، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى پێشووى كۆمپانیاكه تێوه‌گلاوه له گه‌نده‌ڵى 300 ملیۆن یۆرۆ، بووه‌ته هۆكارى شكستخواردنى كۆمپانیاكه.
له‌دواى ئه‌م بابه‌ته‌وه تۆمه‌تى زیاتر ئاراسته‌ى ئه‌م په‌رله‌مانتاره كران، به‌ڵام، زه‌هاوى پاش ماوه‌یه‌ك له‌دواى مایهپوچبوونى ئه‌و كۆمپانیایه‌وه رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: “ڕۆڵى من له كۆمپانیاى نه‌وتى ئافرین ته‌نیا دۆزینه‌وه كڕیاربوو بۆ سامانى كوردستان”.
كۆمپانیاكه‌ى زه‌هاوى چۆن تێوه‌گلا له بابه‌تى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان؟
كۆمپانیاى یوگۆڤ به شێوه‌یه‌كى نهێنى بانگه‌شه‌ى بۆ ریفراندۆمى 25ى ئه‌یلولى 2017ى هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، چه‌ندین ئامرازى سۆشیاڵ میدیاى به‌كارهێناوه، له‌وانه‌ش دروستكردنى ڤیدیۆ بۆئه‌وه‌ى كار له خه‌ڵكى بكه‌ن كه به “به‌ڵێ” ده‌نگ به ریفراندۆم بده‌ن”، جه‌ختى كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر، ترس له هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق و ستایشكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
به‌پێى زانیارییه‌كان “ئه‌م كۆمپانیایه له ڤیدیۆكانیدا جه‌ختى كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ستاوه به دروستكردنى په‌ڕه‌یه‌كى تایبه‌ت له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فهیسبوون به‌ناوى (نام كه‌ركوك) كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام هه‌ستاوه به پۆستكردنى قسه‌ى وه‌ك “به‌غدا كه‌ركوكى پشتگوێخستووه”، “كوردستان ئه‌و كه‌سه‌یه كه هاتووه بۆ یارمه‌تیدانى ئێمه”، “ریفراندۆم هه‌لێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ین له‌نێوان بوون به به‌شێكى بچوك له وڵاتێكى شكستخواردوو، یان بوون به شارێكى مه‌زن له نیشتمانێكى پڕئارامى نوێ‌دا”، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ”.
زەهاوى یەکێک بووە لەو کەسانەى پشگیرى ڕیفراندۆمى کردووە
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كاریان كردووه له‌م پڕۆژه‌یه‌ى یوگۆڤ-دا كراوه به مه‌رج به‌سه‌ریانه‌وه كه رێككه‌وتنه‌كانیان له‌م كاره‌دا به‌شێوه‌ى نهێنى بهێڵنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى كۆمپانیاكه‌یان به‌م كاره‌وه ئاشكرا نه‌بێت.
له‌باره‌ى ڕۆڵى زه‌هاوى له‌و كاره‌ى كه كۆمپانیاكه‌ى تێوه‌یگلاوه ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه “زه‌هاوى هه‌رچه‌نده له ساڵى 2010ه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م كۆمپانیایه نه‌ماوه، به‌ڵام له سه‌روبه‌ندى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم-دا دووباره رۆڵى له كۆمپانیاكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه، زۆر به ڕ‌ونى ئه‌وه له كاره‌كاندا هه‌ستى پێكراوه”.
ستیڤان كاسزوبۆوسكى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى گه‌ڕانى به‌شداربوونى نێوده‌وڵه‌تى له كۆمپانیاى یوگۆڤ له‌باره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له‌باره‌ی كۆمپانیاكه‌یانه‌وه بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌یان كراون رهتیناكاتهوه كارێكى له‌و شێوه‌یه‌یان كردبێت و ده‌ڵێت :”ئه‌نجامدانى كه‌مپه‌ینى بانگه‌شه بابه‌تێكى له هه‌وو وڵاتێكى دیموكراسى ئه‌نجامده‌درێت و كارێكى ئاساییه. به‌ڵام، ئێمه هیچكات داتاى تایبه‌تیمان له‌سه‌ر هیچ كه‌س كۆنهكردووهتهوه به‌بێ پرسى به‌شداربووه‌كان تا بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى به‌كارى بهێنین”.
زه‌هاوى یه‌كێكه له تێوهگلاوهكانى كه‌یسى نه‌دانى باج
زه‌هاوى له ساڵى 2013 تێوه‌گلا له كه‌یسێكى باجدان له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا. پاش لێكۆڵینه‌وه ئاشكرابوو “بڕى 5 هه‌زار و 822 پاوه‌نى بردووه له پاره‌ى ده‌وڵه‌ت كه له باجى هاووڵاتیان كۆكراوه‌ته‌وه”.
له‌دواى تێوهگلانیشى ئه‌م په‌رله‌مانتاره داوای لێبوردنى كرد و ئه‌و كاره‌ى به هه‌ڵه‌یه‌ك ناوبرد و به‌ڵێنى دا پاره‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئیمپڕاتۆریه‌تى (زه‌هاوى و زه‌هاوى) چیه؟
به‌هۆى ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه زۆره‌ى خێزانى زه‌هاوى بونیادیانناوه، له ئێستادا خاوه‌نى ئیمپڕاتۆریهتێكى تایبه‌ت به‌خۆیانن كه له‌لایه‌ن نه‌دیم زه‌هاوى و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ته‌نیا خان‌و و موڵكه‌كانیان نرخى سه‌دان ملیۆن پاوه‌نیان هه‌یه، سه‌رجه‌م ئه‌م كارانه‌شیان له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌تى خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن به‌ناوى (زه‌هاوى و زه‌هاوى) كه پشكه‌كانى دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو به‌شدا نیوه‌ى هى لانه زه‌هاوییه و نیوه‌كه‌ى تریشى هى نه‌دیم زه‌هاوییه.
زه‌هاوى خاوه‌نى كۆشكێكى شاهانه‌ى شه‌ش نهۆمییه له ناوه‌ڕاستى له‌نده‌ن كه نرخه‌كه‌ى 25 ملیۆن پاوه‌نه. له ساڵى 2013 به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى له ناوچه‌ى بهلگهڤیریا كه یه‌كێكه له گرانبه‌هاترین ناوچه‌كانى له‌نده‌ن كۆشكێكى كڕیووه كه به‌هاكه‌ى 13 ملیۆن و 75 هه‌زار پاوه‌نه، خۆشى هه‌ستاوه به گۆڕینى به‌شێك له دیكۆرهكهى، ئه‌م كۆشكه نزیكه له كۆشكى ماڵى مارگرێت تاتچه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى به‌ریتانیا.
یه‌كێكى تر له موڵكه‌كانى زه‌هاوى ده‌كه‌وێته رێگه‌ى فوڵهام له له‌نده‌ن، كه ئۆفیسى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى به‌ناوبانگى بیناسازى (ساڤیڵس) تێدایه، نرخى ئه‌م بینایه 2 ملیۆن و 7 هه‌زاره پاوه‌نه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى، موڵكێكى تر‌ى له ویمبڵدن كه ئۆفیسى سه‌ره‌كى بانكى (نات وێست) بووه و نرخه‌كه‌ى ده‌گاته 5 ملیۆن 25 هه‌زار پاوه‌ن.
زه‌هاوى خاوه‌نى خانوێكیشه له ناوچه‌ى (پهتنى) له له‌نده‌ن كه پێش ئه‌وه‌ى ببێت به په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى كڕیویانه. خاوه‌نى رێستۆرانى فیشى فیشى-یه، له ناوچه‌ى برایتن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى، به‌شێك له موڵكه‌كانیان له شارۆچكه‌ى (ۆڵتن ئۆن تێمس).
له‌باره‌ى ئه‌و هه‌موو موڵكه‌ى كه زه‌هاوى و هاوسه‌ره‌كه‌ى خاوه‌نداریه‌تى ده‌كه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: “بابه‌تێكى ئاساییه كه سیاسه‌تمه‌داره‌كان له ده‌ره‌وه‌ى كاره‌كه‌یان به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تیان هه‌بێت، منیش پێش ئه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌دار بم، بازرگان بووم، ئه‌وه‌ش ژیانى تایبه‌تى منه”.
بۆچى ناتوانێت منداڵه‌كانى به ئاسانى ببینێت؟
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا فه‌رمانى (قه‌ده‌غه گهشتكردنى) بۆ به‌شێك له هاووڵاتیانى وڵاتان ده‌ركرد، هه‌رچه‌نده زه‌هاوى ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانى هه‌یه و هه‌ڵگرى پاسپۆرتى دیپۆلماسییه، به‌ڵام یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه ناوى كه‌وتووه‌ته لیستى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناتوانن گه‌شت بۆ ئه‌مریكا بكه.
هه‌رچه‌نده منداڵه‌كانیشى له وڵاتى ئه‌مریكا ده‌ژین، به‌ڵام زه‌هاوى تواناى گهشتكردنى بۆ ئه‌و وڵاته نیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و سكاڵایه‌ى گه‌یاندووه‌ته ده‌ستى تێرێسا مه‌یى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا، به‌ڵام هیچ سوودێكى بۆى نه‌بووه.
زه‌هاوى یه‌كێك بووه له میوانانى رووداوى (ئابڕووچونى ئۆرچێستهر)
له كۆتاییه‌كانى مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى 2018، میواندارییهكى خێرخوازى ته‌نیا بۆ پیاوان له‌لایه‌ن یانه‌ى (سه‌رۆك) له هۆتێلى ئۆرچێستهر رێكخرا له له‌نده‌ن كه دواتر میدیاكانى به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه “له‌و میواندارییه‌دا ده‌ستدرێژى و كارى نه‌شیاو به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزاره كچه‌كان كراوه”، بووه مانشێتى میدیاكانى ئه‌م وڵاته.
یه‌كێك له به‌شداربووه‌كانى ئه‌و بۆنه‌یه نه‌دیم زههاویبوو، كه له‌پاش ئاشكرابوونى ئابڕووچوونه‌كه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر داواى لێبوردى كرد و نوسى “من له‌كاتى میواندارییه‌كه‌دا زۆر بێزاربووم، به‌ڵێنده‌ده‌م هیچكان نه‌چمه شوێنى له‌و شێوه‌یه”.