وڵات
لە پارێزگاکانی وان، موش، هەکاری و بەدلیسی باکوری کوردستان، به‌هۆی به‌فره‌وه رێگای ٩١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون بە ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
شاره‌وانی پارێزگای وان ڕایگەیاند، “به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌واوە له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه رێگاوبانی ٥٧ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه”، باسیان لەوەشکردووە، “تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا له ناوه‌ندی پارێزگاكه و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن له هه‌وڵەکانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان”.
هاوکات لە پارێزگای مووش، تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای مووش بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگای ٢٦ گوند و كێڵگه، هاوکات، به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ره‌سی به‌فر له ناوچه‌كه، تیمه‌كان هه‌شت رۆژه سه‌رقاڵی كارن و بەپێی میدیاکانی سەر بەو ناوچەیە، تیمەکان ڕووبەڕووی سه‌ختی بوونه‌ته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە، ئومیت كورتكان به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاریه‌كانی رێگاوبان و گواستنه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی بەدلیس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، “به‌هۆی به‌فرەوە، رێگای شه‌ش گوند داخراون، تیمه‌كانیش له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كان بەردەوامن”.
لە پارێزگای هەکاریش، هەر به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوە، رێگای دوو ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.