ژمارەى ئەوکەسانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا لەبەرزبوونەوەدایە

  • February 7, 2020
  • 220 Views
ژمارەى ئەوکەسانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا لەبەرزبوونەوەدایە

وڵات:

ئەمڕۆ 7 شوباتی 2020 ژمارەی ئەو كەسانەی بە كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گیان لەدەستدەدەن بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و بەپێی دوا ئامار ٦٣٦ كەس لە جیهاندا گیانیان لەدستداوە. 

بەپێی دوا ئاماری دەسەڵاتدارانی شاری وهان لە هەرێمی هۆبی كە بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دادەنرێت ٦٩ حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان تۆمار كراوە و تەنها لەو ناوچەیە دوو هەزار و ٤٤٧ حاڵەتی توشبوونی نوێ بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون و كۆی توشبووانیش هەر بۆ ٣٠ هەزار كەس بەرزبووەتەوە. 
هەر بەپێی دوا ئامارەكان ٦٣٠ حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەكە بە تەنها لە چین بووە. 

هاوكات ٢٢ حاڵەتی توشبوون لە هۆنگ كۆنگ تۆماركراوەو لە ماكاویش كەسێك بەهۆی ڤایرۆسەكەوە مردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو