وڵات:
بههۆی بارینی بەفرێکی زۆرهوه لە پارێزگای دهۆک رێگای سەرەکی دوو سایتی دهۆک – هەولیر داخرا.
بهپێی زانیاریهکان، بەھۆی بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما، رێگای سەرەكی ھەولێر – دھۆك، لە باعەدرێ داخراوە و لهئێستاشدا تیمەكانی پاككردنەوەی رێگاوبان لە ھەوڵدان بۆ كردنەوەی رێگاكە.
بهگوێرهی زانیاریهکان، جگە لە رێگای دهۆک – هەولێر، رێگای سەرەکی زاخۆ – دهۆکیش بەهۆی بەفرەوە داخراوەو تا ئیستا بەفربارین لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک بەردەوامە.