وڵات:
وەزارەتی پەروەردە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و ئاستەنگی هاتوچۆ لەنێوان بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان تاقیکردنهوهکانی دواخست.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایدهگهیهنێت، “بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆی لەنێوان بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان، بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان لەوەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لە ئەمڕۆ وە تاقیکردنەوەکانی بەرایی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠”.
ههرله ڕاگهیهندراوهکهدا هاتووه، “ڕۆژی شەممە هەمان خشتەی ئەمڕۆ دوو شەممە 10-2-2020 پەیڕەو دەكرێت”.