وڵات:
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ شۆفێران له دانانی كامێرایه‌كی چاودێری له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك- چه‌مچه‌ماڵ ئاگادار ده‌کاته‌وه.
عه‌قید عومه‌ر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند، له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه 9-2-2020وه، كامێرایه‌كی چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێلمان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان (كه‌ركوك – چه‌مچه‌ماڵ) به‌دیاریكراویش له‌پێچه‌كه‌ی بانی مه‌قان داناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان به‌ر له‌دانانی كامێراكه، هه‌ستاین به‌دانانی هێمای ئاگاداركردنه‌وه‌ی شۆفێران كه خێرایی رێگه‌پێدراو له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه 80 كیلۆمه‌تره له کاتژمێرێکدا.
عه‌قید عومه‌ر وتیشی، ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی كامێراكانی چاودێریكردنی خێراییه‌وه، رێژه‌ی روداوه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌و رێگری له‌تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل بكه‌ین، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش هه‌ر شوێنێك روداوی هاتوچۆ زۆر بێت، كامێرای چاودێری ده‌به‌ینه ئه‌و شوێنه.