وڵات:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو کۆتایی بڕوات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، ” ڤایرۆس هەر بە سروشتی خۆی لە مانگی ٤ دا کۆتایی پێدێت، بەرزی پلەکانی گەرما ئەم جۆرە لە ڤایرۆس کۆتایی پێدەهێنن”.
هاوکات، تا ئێستا چه‌ند حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تۆماركراوە، هیچكام لەوانەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست نەداوە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و چەند وڵاتێكی دیكەی ئاسیا بڵابووەوە و بەهۆیەوە سەدان كەس گیانیان لەدەستدا و تائێستاش هیچ چاره‌سه‌رێک بۆئه‌و ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.