وڵات:
لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری بەغداد، دەستڕێژی گوللە لە نزار زەنون سەرپەرەشتیاری کەناڵی ئاسمانی ڕەشید کرا و کوژرا.
میدیاکانی عێراق بڵاوییانکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەستڕێژی گوللە لە نزار زەنون سەرپەرەشتیاری کەناڵی ئاسمانی ڕەشید کراوە و کوژراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرپەرەشتیاری ئەو کەناڵە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.