لیستی ئەو وڵاتانە کە خاوەنی زۆرترین گەشتیارن ببینە

  • February 11, 2020
  • 299 Views
لیستی ئەو وڵاتانە کە خاوەنی زۆرترین گەشتیارن ببینە

وڵات:هەمەڕەنگ

رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی (UNWTO) رایگەیاند، ساڵی ٢٠١٩ فەڕەنسا میوانداری ٩٠ ملیۆن گەشتیار کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە لیستی ئەو وڵاتانە کە خاوەنی زۆرترین گەشتیارن. 

بەپێی زانیاریی رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی UNWTO لیستی ئە و وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین گەستیار روویان تێکردووە و لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا فەڕەنسا هاتووە بە ٩٠ ملیۆ گەشتیار.

هاوکات ئیسپانیا لە پلەی دووەم هاتووە بە ٨٣.٨ ملیۆن گەشتیار. بەپێی زانیاریی رێکخراوەکە، ویستی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست زیادی کردووە و بەو پێیەش ئۆزبەکستان، ئازەربایجان و کازاخستان چوونەتە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین گەورەبوونی گەشتیارییان بەخۆوە بینیوە.

هەریەکە لە هۆنگ کۆنگ و ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ رووبەڕووی کەمبوونەوەی رێژەی گەشتیاری بوون بە رێژەی لەسەدا ٢٨،٨ و لەسەدا ١،٣. شایەنی باسە تورکیا لە ریزبەندەکەدا لە پلەی حەوتەم دایە بە ٥٢،٥ ملیۆن گەشتیار.

لیستەکە بەو شێوەیە خوارەوەیە:-

  • فەڕەنسا: ٩٠،٢ ملیۆن
  • ئیسپانیا: ٨٣،٨ ملیۆن
  • ئەمریکا: ٧٨،٧ ملیۆن
  • چین: ٦٧،٥ ملیۆن
  • ئیتاڵیا: ٦٤،٦ ملیۆن
  • تورکیا: ٥٢،٥ ملیۆن
  • مەکسیک: ٤٤،٩ ملیۆن
  • تایلاند: ٣٩،٧ ملیۆن
  • ئەڵمانیا: ٣٩،٤ ملیۆن
  • ئینگڵتەڕا: ٣٦،٩ ملیۆن

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو