وڵات:
ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سه‌راقیب له پارێزگای ئیدلب هەلیكۆپته‌رێكی سه‌ر به هێزه‌كانی سوپاى سوریا کەوتە خواره‌وه.
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی سه‌راقیبی سه‌ر به ئیدلب هەلیكۆپته‌رێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئه‌سه‌دیان خسته‌خواره‌وه، هه‌روه‌ها دوو تانكی رژێمى سوریاش تێکشکێنراون و ده‌ستیشیان گرتوە به‌سه‌ر تانكێك و چه‌كێكی دژه فڕۆكه‌دا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر سه‌راقیب و چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌ریدا و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش له هه‌وڵی دووباره كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌دان.
پارێزگای ئیدلب له ساڵی ٢٠١٥ەوە به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه و به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتوه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و رژێمی ئه‌سه‌د زۆرترین هه‌وڵ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
ئه‌م هێرش و په‌لامارانه له كاتێكدان به‌پێی ڕێككه‌وتنی ساڵی ٢٠١٧ی ئاستانا له نێوان توركیا، رووسیا و ئێران بڕیاردرا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له سووریا دروستبكرێن كه پارێزگای ئیدلب و به‌شێك له پارێزگاكانی لازقیه، حه‌له‌ب و حه‌ما یه‌كێك بوون له‌و چوار ناوچه‌یه.
به‌ڵام ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنه‌كه‌وه و به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و چوار ناوچه‌یه به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناچار به كۆچكردن بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا بوون.