لوبنان:لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان پێكدادان ڕوویدا

  • February 11, 2020
  • 313 Views
لوبنان:لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان پێكدادان ڕوویدا

وڵات:

هاوڵاتیانی لوبنان لە دژی كۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەیان بۆ متمانەدان بە حكومەتەكەی “حەسان دیاب” سەرۆك وەزیرانی نوێ، لە بەردەم بینای پەرلەمان خۆپیشاندانیان كرد و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەوە، بەو هۆیەشەوە ٤ كەس برینداربوون.

لە بەیانی ئەمڕۆوە لە “بەیروت”ی پایتەختی لوبنان، هەزاران كەس لە بەردەم بینای پەرلەمانی وڵاتەكەیان گردبوونەتەوە و هەوڵدەدەن بۆ ڕێگریكردن لە چوونی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنەكە، كە تایبەتە بە متمانەدان بە حكومەتە نوێیەكەی “حەسان دیاب”.

هاوكات پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروست بووە و ٤ كەس برینداربوون. ئاسایشی وڵاتەكەش ئەو ڕێگەیانەیان داخستووە، كە دەچنەوە سەر بینای پەرلەمان. هەروەها بە چڕی گازی فرمێسكرێژیان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران بەكارهێناوە و ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتە بەر.

سەرباری دیاریكردنی “حەسان دیاب” وەك سەرۆك وەزیرانی لوبنان، زیاتر لە ١١٨ ڕۆژە هاووڵاتیانی لوبنان دژی دەسەڵات و گەندەڵی و هەژاری و بێكاری خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، ماوەیەكیشە خۆپیشاندانەكان توندوتیژی و برینداری لێدەكەوێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو