وڵات:
کەمێک بەرلەئێستا، پەرلەمانی لوبنان بەدەنگی 63 پەرلەمانتار متمانەی بەخشییە حکومەتهکهی حەسان دیاب.
پاش هەشت کاژێر لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی لوبنان، لە کۆی 84 پەرلەمانتاری ئامادەبوو لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، 63 پەرلەمانتار بۆ متمانەدان بە حکومەتی نوێ دەنگیاندا، بە سەرۆکایەتیی حەسان دیاب.
هاوکات، 20 ئەندامیش دەنگیان بەپرۆسەی بەخشینی متمانە بەحکومەت نەدا.
دواى ئەوەى هاوڵاتیانی بەیروتی پایتەخت پاشان شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دەستیانکردبە خۆپیشاندان بەهۆی ئەو رەوشە ئابوریە سەختەی کە تیایدابوون، خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی لوبنان دەکرد وبەردەوام بوونى خۆپیشاندانەکان ئەوخواستەى هێنایە دى وسەرۆک وەزیرانى ئەووڵاتە لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا دەستى لەکار کێشایەوە.
لەئێستادا هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە بەئومێدەوە دەڕوانن لەحکومەتى نوێى بۆئەوەى بارودۆخى ئابورى وڵات جێگیربێت.