وڵات:
ماڵپەڕێکی عێراقی بڵاویکردەوە بەتۆمەتی پێشێلكردنی دەستور لە پرسی راسپاردنی سەرۆك وەزیراندا ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵا لەدژی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دەكەن.
ماڵپەڕی سۆمەریەنیوز لەزاری سەرچاوەیەکی سیاسیەوە بڵاویکردۆتەوە ژمارەیەك پەرلەمانتار داوایان لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كردوە بەڵگەی راسپاردنی محەمەد عەولاوی بۆ سەرۆكایەتی وەزیران و ئەو بنەما دەستورییە بخاتەڕو كە لەسەری راسپێردراوە بەتایبەت كاتێك ماوەی دەستوری راسپاردن كۆتایی هاتبو و هەروەها پێشێلی گەورەترین كوتلەی پەرلەمان كراوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو”پەرلەمانتارەكان بەرهەم ساڵح-یان تۆمەتباركردوە بە پێشێلكردنی دەستورو هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵای یاساییان دژ بە سەرۆك كۆمار كردوە بە تۆمەتی پێشێلكردنی دەستور.”
ئەمە لەکاتێکدایە كەناڵەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردبوەوە كە پێنج پەرلەمانتار ئیمزاكانیان لەسەر وەرەقەی راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتو كشاندۆتەوە.