حکومەتی هەرێم، هەناردەکردنی دەمامک لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە قەدەغەدەکات.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکیدا بڕیاریدا، لە مەودوا رێگەنادرێت دەمامکی پزیشكی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم ھەنگاوەش بەمەبەستی رێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دەمامک. ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتانی ئاسا بڵاوبۆتەوە وبەو ھۆیەشەوە هەزار و ١١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و تا ئێستاش ھیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە.