وڵات:
لهئاگادارییهكدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە ، لەھەر شوێنێکی شەقامەکانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و دەرەوەی شار ئاو ھەبێت، بەھۆی نزم بونەوەی پەلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر لە رۆژ و شەودا شەقامەکان بەستویەتی ، پێویستە شۆفێران بەوریاییەوە مامەڵە بکەن و خێرایەکانیان کەم بکەنەوە