وڵات:
سەرۆک کۆماری تورکیا داهاتووی وڵاتەکەی لە دژی رژێمی سووریا لە سنووری پارێزگای ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، ئاشکرا دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا ”هەنگاوەکانی داهاتووی تورکیا لەبارەی بارودۆخی ئیدلیب“، دەخاتە ڕوو”.
ئەردۆغان وتیشی ،” رژێمی سووریا ”دەبێ باجێکی قورس لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر سەربازەکانمان، بدات“.
ئەردۆغان رۆژی سێشەممە لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی کۆماریی وڵاتەکەی، رایگەیاندبوو، بە توندی وەڵامی هێرشی سوپای رژێمی سووریایان داوەتەوە.