وڵات:
پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە پشووی سبەینێ ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت دەوام ئاساییە.
دڵشاد عومەر بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، “سبەینێ پێنجشەممە سەرەڕای ئەوەی دەزانین بەفر دەبارێت بهڵام پلەکانی گەرما ئاساییە و بەرزدەبنەوە ههربۆیه لە سەرجەم خوێندنگەکانی پارێزگای سلێمانی دەوام ئاسایی دەبێت”.
هاوکات، کەسناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، له ئەم شەوهوه شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەکات و تا ئێوارەی ڕۆژی دواتر بەردەوام دەبێت.