ئەو شەقامەی جیهانی دابەشکردووە

  • February 14, 2020
  • 312 Views
ئەو شەقامەی جیهانی دابەشکردووە

وڵات – سۆشیال میدیا وەرگیراوە لەئەکاونتى نوسەرهونەر تۆفیق


ئۆتۆبانی ئێم فۆر لە رۆژهەڵاتی سوریا (سنووری عێراق) درێژ دەبێتەوە بەرەو خۆرئاوای سوریا تا کەنار دەریای سپی ناوەراست و بەندەری لازقیە ۰

لە باشووری ئەدلبەوە ئۆتۆبانی ئێم پێنجی لێ جیادەبێتەوە بەرەو دیمەشق ۰
لە دوا رێکەوتنی سوچی لەنێوان تورکیا ٫ ئێران ٫ روسیادا کە روسیا نوێنەرایەتی سوریەکانیشی کردووە ٫ باکووری ئێم فۆر بەناوچەی تورکیا دیاری کراوە ۰

خۆرئاوای ئێم پێنج تا باشووری ئێم فۆر بۆ ئێران و سوریا دیاری کراوە ۰

باشووری ئێم فۆر لە رۆژهەڵاتی ئێم پێنجەوە جێهێڵراوە بۆ نفوزی ئەمریکی و کوردە هاوپەیمانەکانی ۰
ئەو دابەشکردنەی سوچی تایبەت بوو بەجەنگی دژ بەداعش ۰ لەپاش داعش گۆرانکاری بەسەر نەخشەی ناوچەی نفوزی سەربازی و هێزەکاندا هاتووە ۰


تورکیا دەیەوێت نەخشەی شەری داعش بکاتە ئەمر واقیع و میراتگری ئەوان بێت ۰

داگیرکردنی عەفرین و دواتر سەریکانی تا جەرابلوسی هەر لەچوار چێوەی رێکەوتنی سوچیدا ئەنجامدا ۰
سوریەکان بە پشتیوانی روسیا هێرشەکانیان بو ئیدلب ( سەر ئێم فۆر) بەردەوامە ۰

چونکە لەگەڵ روسەکاندا پێیان وایە رێکەوتنی سوچی لەگەڵ کۆتایی شەری داعشدا کۆتایی پێهاتووە ۰

بەڵام تورکەکان بە سودوەرگرتن لە ناکۆکیەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا ٫ سورن لەسەر مانەوەی دابەشکردنەکەی سوچی ۰ ئەمەش ناکۆکی خستۆتە نێو هاوپەیمانی روسی تورکیەوە ٫ ئەگەری سەرلەنوێ هەڵگیرسانەوەی شەری تیرۆری بەشێوازێکی تری هەیە ۰


ئێم فۆر بۆتە گرێکوێرەی نێو دەوڵەتی و نێوخۆیی لەسوریادا ۰ پەرینەوەی هێزەکانی سوریا کە ئێستا لەسەر شەقامی ئێم فۆر راوەستاون ٫ چارەنووسی ناوچەکە و هاوپەیمانیەکان دیاری دەکات ۰

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو