وڵات:
نوێترین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر 1383 کەس بەرزبۆتەوە و ژمارەی توشبووانیش بۆ 64437 کەس زیادى کردووە.
نوێترین ئامارن ئاماژەبەودەکەن کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ٢٤کاتژمێرى ڕابردوو تا ئێستا زیاتر لە 120 حاڵەتى نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکراون و زیاتر لە 4800 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوونه.
ئامارەنوێ یەکان ئەووەى خستۆتەڕوو، تا ئێستا 6886 کەس چارەسەریان بۆکراوە و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، له كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان تا ئیستا ٣ حاڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی چین تۆماركراون كه یه‌ك له فیلیپین و یه‌ك له هۆنگ كۆنگ بووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش وه‌زیری ته‌ندرووستی ژاپۆن یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.