وڵات:
هەرچەندە پەیڕەوی ناوخۆ بەشێوەی مادە مادە سەرجەمی پەسەند كراوە و بەشێكی هەموار كراوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی جارێكیتر كۆدەبێتەوە و كۆتایی پەیڕەوەكە پەسەند دەكات.
وا بڕیارە كۆبونەوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت و كۆی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بۆ ئەندامانی سەركردایەتی دەخوێنرێتەوە، ئەندامانی سەركردایەتی دەنگ دەدەن و پەسەندی دەكەن.
بە گوێرەی زانیاریەكان ئەمڕۆ كۆبونەوەكە دەبێت هاوسەرۆك بۆ حزبەكە دیاری بكات و دوو كەس بە فەرمی رابگەیەندرێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە.
لە رۆژی 8ی شوباتی 2020 دا ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی سیستمی هاوسەرۆكی پەسندكرد پێشبینیش دەكرێت ئەمڕۆ ناوی هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەك هاوسەرۆك رابگەیەندرێت كە بە گوێری پەیڕەوەكەش دەسەڵاتەكانیان دیاری كراوە.