وڵات:
ئێوارەی ئەمرۆ و تا بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە دیاردەیەكی گەردوونی دەگمەن لە ئاسمان روودەدات كە بۆ یەكەمجارە لەم سەدەیە دەبینرێت.
زانایانی بوارەكە ئاشكرای دەكەن ، ئەمشەو مانگی بەفری زەبەلاح لە ئاسمان دەبینرێت ، ئەمەش یەكەمجارە لەم سەدەیە دەبینرێت و بە مانگی بەفر ناوی دەركردووە بەهۆی بارینی بەفرێكی چڕ لەسەر زەویدا.
كاتی رووداوەكە لەكاتێك دەبێت مانگەكە دەكەوێتە بەرامبەر خۆر بەشێوەیەكی راستەوخۆ ، بەمەش حاڵەتێكی دەگمەن روودەدات و مانگی بەفر بەدیار دەكەوێت.
زانایانی ئەم بوارە ئامۆژگاری خەڵك دەكەن لەرووی دەروونییەوە ئارام بن و بە ئاسایی وەریبگرن ، زۆربەی رێگاكانی سەلامەتی بگرنە بەر و گۆرانكاری نەكەن لە هەست و سۆزیان بەرامبەر ئەو رووداوە.