فەڕەنسا:یەکەم حاڵەتى گیان لەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسى کۆڕۆناوە ڕاگەیاند

  • February 15, 2020
  • 264 Views
فەڕەنسا:یەکەم حاڵەتى گیان لەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسى کۆڕۆناوە ڕاگەیاند

وڵات:

هاووڵاتییەکی چینی کە بە مەبەستی گەشت کردن سەردانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسای کردبوو، بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ شەممە بەروارى٢٠٢٠.٢.١٥، وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند کە هاووڵاتییەکی چینی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابووە لە پاریسی پایتەخت گیانی لەدەست داوە.

ئەم رووداوە دەبێتە یەکەم حاڵەتى گیان لەدەستدانى بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەوڕووپا.

تا ئێستاش ١١ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆڕۆنا لە فەڕەنسا دەستنیشانکراوە.

نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکەم جار لە وڵاتی چین لەشارى ووهانى ئەووڵاتە سەری هەڵدا و لە ماوەیەکی کورتدا،زیاترلە هەزار و ٥٠٠ کەس بەهۆیەوەئەوڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاد لە ٦٦ هەزار کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو