وڵات:
ته‌سفیه‌و دوورخستنه‌وه‌ى كه‌سانى نزیك له نێچیرڤان بارزانى جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانى ئامۆزایه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و دواین قوربانی ئه‌و ته‌سفییه كردنه‌ش نه‌زهه‌ت حالی به‌ڕێوه‌به‌ڕی ئاژانسى پاراستنه كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا دوورخرایه‌وه.
دوورخستنه‌وه‌ى نه‌زهه‌ت حالی دواى ئه‌و وتاره‌ى هات كه له رۆژى 31 كانوونى دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 33 یه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی باوكی نێچیرڤان بارزانییه‌وه نووسی و تیایدا وه‌سفى ناوبراوی كردبوو، هاوكات ناڕاسته‌وخۆش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی پارتى.
له وتاره‌كه‌یدا نه‌زهه‌ت حالی باسی له‌وه‌كردووه ئه‌گه‌ر ئیدریس بارزانى بمایه ئه‌وا دۆخی پارتی به‌وشێوه‌یه‌ى ئێستا نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو به‌بۆچوونى ئه‌و، گه‌ر ئیدریس بارزانى بمایه ئه‌وا حوكمڕانییه‌كی باشتر و نێوماڵی كوردیش یه‌كگرتووتر و باشتر ده‌بوو.
ئه‌و وتانه‌ى نه‌زهه‌ت حالی هێرشه بۆ سه‌ر مه‌سعود بارزانى كه له ماوه‌ى رابردوودا نه‌یتوانیووه حكومڕانییه‌كی باش پێشكه‌ش بكات و نه‌شیتوانیووه یه‌كگرتوویی له نێوماڵی كورد بهێنێته‌دی.
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ردواى ئه‌و وتاره، به بڕیارى مه‌سرور بارزانى كوڕه گه‌وره‌ی بارزانى، نه‌زهه‌ت حالی له پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه‌و موحسین گه‌ردی كه‌سی نزیك له مه‌سرور بارزانى له شوێنه‌كه‌ى دانراوه.
ته‌نانه‌ت كاتێك نه‌زهه‌ت حالی وتاره‌كه‌ى له ئه‌كاونتى خۆی كه له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه هه‌ندێك كه‌س كه كۆمێنتیان بۆ نوسیووه هیوای ئه‌وه‌یان بۆ خواستووه وتاره‌كه‌ى نه‌بێته مایه‌ى دڵگرانى مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى، چونكه له‌و وتاره‌یدا ناڕاسته‌وخۆ هێرشی كردوه‌ته سه‌ریان.
دواتریش له كاردانه‌وه‌ى دوورخستنه‌وه‌ی له پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى پاراستن، نه‌زهه‌ت حالیش له رێگه‌ى نێچیرڤان بارزانییه‌وه نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی پارتی ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه كۆتایی پێده‌هێنێت.
دوورخستنه‌وه‌ى نه‌زهه‌ت حالی دواى ئه‌وه دێت له ماوه‌ى رابردوودا‌و له‌سه‌رو به‌ندی پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه چه‌ندین كه‌سی نزیك له نێچیرڤان بارزانى له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌وانه ئێستا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌وام ده‌كه‌ن هه‌ندێكی دیكه‌شیان نێردراونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌وه‌ى به‌دیكراوه ره‌خنه‌گرتن له بارزانى له نێو پارتیدا باجی خۆی هه‌یه، كه هه‌ندێكجار به دوورخستنه‌وه له پۆست سزاى ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت.
دوورخستنه‌وه‌ى كه‌سانى نزیك له نێچیرڤان بارزانیش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ئه‌و كۆنگره چاوه‌ڕنكراوه‌ى كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵدا ئه‌و حزبه ئه‌نجامی بدات، تاوه‌كو هێنده‌ى دیكه پێگه‌ی ناوبراو له نێو حزبه‌كه‌یاندا لاواز بكه‌ن.
پێشتر دانانى نه‌زهه‌ت حالی له پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسی پاراستن له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه بۆ ئه‌وه بوو تاوه‌كو باڵانسی هێز رابگرێت و هه‌مو پێگه هه‌ستیاره‌كان لاى كه‌سانى نزیك له مه‌سرور بارزانى نه‌بن، به‌ڵام به‌و گۆڕانكارییه جارێكی دیكه له پێگه‌ى ناوبراو درایه‌وه.
له كۆنگره‌كانى پێشووی پارتیدا به‌رپرسانى ئه‌و حزبه پێشتر له رێگه‌ى به‌خشینه‌وه‌ى پاره‌و ئۆتۆمبێل و سه‌روه‌ت و سامانه‌وه خه‌ڵكیان به‌لاى خۆیاندا راده‌كێشا، به‌ڵام ئه‌مجاره بارزانى پێشوه‌خته رێگری له‌و كاره كردووه ئه‌وه‌ش به‌مشێوه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كان مه‌سعود بارزانى له رێگه‌ى ئۆرگانه جۆراو جۆره‌كانه‌وه ته‌واوى ئه‌ندام و كادرانى پارتی له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه هیچ كه‌سێك هه‌وڵی به‌خشینه‌وه پاره‌و شتى دیكه نه‌دات بۆ كڕینى ده‌نگی كۆنگره، چونكه خۆیان له ئێستاوه هه‌موو شته‌كانى كۆنگره‌یان یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆنگره‌ی 14ى پارتیدا، هاوشێوه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ، كه نێچیرڤان بارزانى و كه‌سانى نزیكی تێدا دوورخرایه‌وه له‌و كۆنگره‌یه‌شدا به‌هه‌مانشێوه زه‌بری كوشنده‌یان لێده‌درێته‌وه‌و به‌ته‌واوه‌ى پێگه‌ى خۆیی و كه‌سانى نزیك لێیه‌وه لاوازتر ده‌كرێن.