وڵات:
حکومەتى چین رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٦٨هەزار و ٦٦٦ کەس.
بەپێی راگەیەندراوەکە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و ٦٦٦ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارهی توشبووان به ڤایرۆسهكه بەرزبووەتەوە گەیشتووەتە، ٦٨ هەزار و ٥٠٠ کەس.
له ١٢ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٩دا له شاری وهان سهربه ویلایهتی هوبای جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایهوه و بهخێرایی بۆ شارهكانی دیكهی چین تهشهنهی كرد، زۆربهی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له چین گواستهوه، رێكخراوی تهندروستی جیهانیش دۆخی لهناكاوی راگهیاند.