سلێمانى کەمترین وموسەنا زۆرترین ڕێژەى هەژارى تێدا تۆمارکراوە

  • February 16, 2020
  • 237 Views
سلێمانى کەمترین وموسەنا زۆرترین ڕێژەى هەژارى تێدا تۆمارکراوە

وڵات:

بەپێى ئامارێکى وەزارەتى پلاندانانى عێراق، رێژەى هەژارى لە پارێزگاى سلێمانى کەمترین و لە پارێزگاى موسەنا بەرزترینە، بەجۆرێک کە رێژەى هەژارى لەو پارێزگایە لە (50%)ى تێپەڕاندوە.

وەزارەتى پلاندانانى عێراق، رێژەى هەژارى لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق بڵاوکردەوە، کە هەرێمى کوردستان بەراورد بە پارێزگاکانى دیکەى عێراق ئاستێکى کەمى هەژارى تۆمارکردوە.

بەپێى ئامارەکە، پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان پلەى یەکەم و دوەم و سێیەمى کەمترین رێژەى هەژارى تێدا تۆمارکراوە، لە پارێزگاى سلێمانى رێژەکە (2%)، پارێزگاى هەولێر (3.6٪) و پارێزگاى دهۆک (5.8٪)ـە.

ئامارەکە رێژەیەکى مەترسیدارى هەژارى لە پارێزگاکانى عێراقى تێدا خراوەتەڕوو، بەجۆرێک لە پارێزگاى موسەنا رێژەکە گەیشتووەتە (52.5٪) کە بەرزترین رێژەى هەژارى لەسەر ئاستى عێڕاق لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.
هەریەکە لە پارێزگاکانى دیوانیە (44.1٪)، میسان (42.3٪)، نەینەوا (34.5٪)، ناسریە (40.9٪).

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو