لاهورشێخ جەنگى ومحمد حەلبوسى لەسەرپێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق کۆبوونەوە

  • February 16, 2020
  • 316 Views
لاهورشێخ جەنگى ومحمد حەلبوسى لەسەرپێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق کۆبوونەوە

وڵات:

لاهور شێخ جەنگى ومحمد حەلبوسى لەدیدارێکدا لەشارى سلێمانى تاوتوێى بارودۆخى ئێستاى عێراق وپێکهێنانى حکومەتى نوێیان کرد لەدیدارەکەدا باس لەوە کرا، دەبێت حکومەتی نوێی عێراق بە پێی دەستور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات و پرسی بودجە و مووچە نەکرێتە پرسێکی سیاسی.

 لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٦ی شوباتی ٢٠٢٠، بە ئامادەبونی ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیکرد لە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان و وەفدی یاوەری، لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەو تەنگەژانەکرا کە رووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی بوەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرا کە دەبێت بە جۆرێک بێت سەرجەم هێزە سیاسییەکان بەکورد وعەرەب و سوننە و شیعە و تەواوی پێکهاتەکان تیایدا بەشداربن، بۆئەوەی سەقامگیری بۆ بەغداد و پارێزگاکانی باشوور بگەڕێتەوە. 

ئەوەشى ڕاگەیاندووە ، لە دیدارەکەدا باس لە ئەجێندای حکومەت کراوە و پێویستە ڕوون و ئاشکرا بێت سەبارەت بە بەشداری لایەنە سیاسییەکان و داواکاری خۆپیشاندەران.

هەرلەو دیدارەشدا لاهورشێخ جەنگى جەختى لەوەشکردۆتەوە، دەبێت حکومەتی نوێی عێراق بەگوێرەی دەستور مامەڵە لەگەل هەرێمی کوردستان بکات و پرسی بودجە وموچە نەکرێتە پرسێکی سیاسی بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مەترسی بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو بۆیە جەخت لەمانەوە وهەماهەنگی کردن لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا وهاوپەیمانان بەگرینگ وەسفکرا بۆئەوەی جارێکی تر تیرۆر نەبێتە مۆتەکەیەک بۆ عێراقییەکان.

لە کۆتایشدا تیشک خرایە سەرئەوەی کە دەبێت گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولا و تەواوی هێزوپێکهاتە سیاسییەکانی عێراق بەردەوام بێت لە پێناوی چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و هاووڵاتیبوون بۆ هەموو گەلانی عێراق.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو