وڵات:
بە گوێرەی خشتەی پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە، مانگی داهاتوو ١٤ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە لەو ساڵنامەیەی کە بۆ وەرزی خوێندنی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە ڕۆژی ٥ی٣ بە هۆی ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە دەکرێتە پشووی فەرمی.
هاوکات پشووی بەهار و جەژنی نەورۆز لە ١١ی مانگەوە دەستپێدەکات و تا ٢٤ مانگ بەردەوام دەبێت.
بەپێى ئەم ساڵنامەیە بێت تێکڕای پشووەکان لە مانگی سێ دا ١٤ ڕۆژ دەبێت بۆناوەندەکانى خوێندن بەتایبەت وەزارەتى بەروەردە.