وڵات:
كه‌شناسى هەرێم له‌ماوه‌ى سێ رۆژى ئه‌م هه‌فته‌یه، شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانباراین زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هەرێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش بهفردەبارین.
بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم راگه‌یاندووە: له چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م ههفتهیهوە، هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى نزمه پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى سوور، به‌وهۆیه‌وه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان باران بارین وله ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
ئاماژەى بەوشکردووەکە”پێشبینى ده‌كرێ برێکى زۆر بارانببارێت و پله‌كانى گه‌رما به‌رێژه‌یه‌كى بهرچاولەناوچەشاخاویەکان دابەزێت .
سەبارەت بەکۆتاى هاتنى ئەم بارستە هەواساردەى هەرێم دەگرێتەوە ئەوەى ڕاگەیاندووە”شه‌پۆله‌كه تاوه‌كو رۆژى هه‌ینى 21ى شوبات به‌رده‌وام دەبێت و دواتر كاریگه‌رییه‌كانى کەم دەبێتەوە.