وڵات: سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە لەئەکاونتى د.کامەران مەنتک
گه‌ڕانه دواوه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و بێبه‌هابوونی سۆفت پاوه‌ری ئه‌مریكی، بووه سۆنگه‌ی به‌هێزبوونه‌وه‌ی روسیا‌و ستراتیژیهتهكهی، كه ئه‌مه له سوریا به روونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت!.
ئه‌وه‌ی له سوریا رووده‌دات به‌هێزكردنه‌وه‌ی رژێمی سوریا‌و بونیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریایه، به واتایه‌كی تر ده‌ركردنی ئه‌مریكایه له‌و ناوچه‌یه، ئه‌گه‌رچی له رووكه‌شدا جۆره گرژیه‌ك له‌نێوان سوریا‌و توركیادا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه زیاتر بۆ فریودانی رای گشتی توركیایه، ئه‌گینا له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئێستا له سوریا، واته له ئه‌دلب و ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب ده‌گوزه‌رێت، رێكه‌وتنێكه له‌نێوان توركیا‌و روسیا‌و ئێران و رژێمی سوریا.
ئه‌و كشانه دواوه‌ی هێزه‌كانی سه‌ربه‌توركیا ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی حه‌له‌ب، واتای ئه‌وه‌یه ئه‌و چه‌ند هه‌زار سه‌ربازیه‌ی توركیا له‌م رۆژانه بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی برد، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ شه‌ڕێكی تره، ئه‌ویش لێدانی رۆژئاوای كوردستانه.
پێده‌چێت توركیا‌و سوریا له‌سه‌رئه‌وه رێككه‌وتبن، كه توركیا ئه‌و ناوچانه بۆ هێزه‌كانی سوریا چۆل بكات و دواتر به‌یه‌كه‌وه په‌لاماری رۆژئاوا بده‌ن، ئه‌و لێدوانه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا دای، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هیچ حاله‌تێكی دیفاكتۆ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا قبووڵ ناكه‌ن و دانی پیانانێن، جۆره ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه روونده‌كاته‌وه،
كه ئێمه له چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێكی مه‌ترسیدارین له رۆژئاوای كوردستان له‌نێوان رژێمی سوریا‌و به پاڵپشتی توركیا‌و ئێران و روسیا دژی رۆژئاوای كوردستان، ده‌یانه‌وێت شكستی توركیا له سوریا به تێكشكاندنی كورد‌و نه‌هێشتنی ئه‌زموونی رۆژئاوا په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
له راستیدا ئه‌مه مه‌ترسی به ته‌نیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان نیه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، به تایبه‌تی بۆ باشوور، له‌كاتێكدا، كه حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنرێت و هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه ئه‌و حكومه‌ته له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌رێمیه دروست ده‌كرێت.