خواردنی بەشێکی مریشک دەبێتە هۆی نەزۆکیی

  • February 18, 2020
  • 326 Views
خواردنی بەشێکی مریشک دەبێتە هۆی نەزۆکیی

وڵات:تەندروستى

لەگەڵ ئەوەی خواردنی‌ گۆشتی‌ مریشك ته‌ندروستره‌ له‌گۆشتی‌ سور، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س پێستی‌ مریشك ده‌خۆن، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌ بكه‌ن.

پزیشكێكی‌ پسپۆڕی‌ بواری‌ خۆراك ئاشكرایكردوه‌، پێستی‌ مریشك نابێت به‌هیچ جۆرێك بخورێت، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر چه‌وری‌ تێداییه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ توشبون به‌هه‌ندێك نه‌خۆشی‌.

دکتۆر مەجید فەرەجی پسپۆڕی بوار خۆراک و سەرپەرشتیاری تیمی توێژینەوەیەک لە زانکۆی شەهید بەهەشتی ئێران ئاماژە بەوە دەکات خواردنی پێسستی مریشک بە هۆی چەوریی زۆر و هەندێک پێکهاتە تێیدا دەبێتە هۆی تێکدانی هۆڕمۆنی لە ژنان و پیاواندا، بەتایبەت هۆڕمۆنەکانی سێکس.

ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، سوركردنه‌وه‌ یان برژاندنی‌ مریشك ده‌بێته‌هۆی‌ له‌ده‌ستدانی‌ ڕێژه‌ی‌ ٩٠% ی‌ تایبتمه‌ندییه‌كانی‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ پیاز‌و به‌هارات به‌كاربهێنرێت بۆ ناو مریشك، چونكه‌ ڕێژه‌ی‌ هۆڕمۆنی‌ مریشكه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، خواردنی‌ پێستی‌ مریشك له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ پیتاندن به‌ڕێژه‌ی‌ له‌ ٧٠% كه‌مده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ هۆڕمۆنه‌كانی‌ ناوپێكهاته‌ی‌ پێستی‌ مریشك كاریگه‌ری‌ ده‌بێت لەسەریان، هەروەها خواردنیشی‌ له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ یەکێکە لە هۆکارەکانی‌ نه‌زۆكی‌.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو