حكومەتی هەرێم مۆڵەتی سێ‌ مانگ دەداتە ئەو كۆمپانیایانەی قەرزدارن

  • February 20, 2020
  • 286 Views
حكومەتی هەرێم مۆڵەتی سێ‌ مانگ دەداتە ئەو كۆمپانیایانەی قەرزدارن

وڵات

حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی سێ‌ مانگ دەداتە ئەو كۆمپانیایانەی قەرزیان لەلایە و ئەگەر لەو ماوەیە قەرزەكە نەدەنەوە، ئەوا دەست بەسەر ئەو ماڵ و موڵكەیاندا دەگرێت كە لە بەرامبەر قەرزەكەیان وەك رەهن دایانناوە.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم كە لە رۆژی 10/2/2020 ئاڕاستەی گشت بانكە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، حكومەت مۆڵەتی تەنیا سێ مانگ دەداتە ئەوانەی قەرزی بازرگانییان لە حكومەت كردووە و دەبێ‌ لە ماوەی ئەو سێ‌ مانگەدا قەرزەكانیان بدەنەوە.

هاوكات بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانكە بازرگانییەكان، ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزەكان لە 10/2/2020 دەستپێدەكات، دوایین وادەش بۆ دانەوەی قەرزەكان 10/5/2020 دەبێت.

بەپێی بڕگەیەكی پرۆژە یاسای چاكسازی كە لە ماوەی رابردوودا پەرلەمان دەنگی لەسەردا، حكومەت پابەندكراوە بەوەی لە ماوەی سێ مانگ ئەو بڕە پارەیە لە بازرگانان وەربگرێتەوە كە لە ساڵانی رابردودا لە حكومەتیان وەرگرتووە، كە بڕەكەی زیاتر لە 700 ملیار دینارە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو