وەزارەتی تەندروستی ئێران: سێ هاوڵاتی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

  • February 20, 2020
  • 347 Views
وەزارەتی تەندروستی ئێران: سێ هاوڵاتی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

وڵات

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، سێ هاوڵاتی دیكەی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە لەو وڵاتە بۆ پێنج كەس بەرز بووەتەوە.

كیانوش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووە، ئەو سێ هاوڵاتییە دوانیان لە قوم و هاوڵاتییەكی دیكەش لە شاری ئەرەك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

دوێنێش دوو هاوڵاتی لە شاری قومی ئێران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستدا، بەوهۆیەشەوە حكومەتی ئەو وڵاتە هەموو قوتابخانە، زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندنی ئەو شارەی داخست.

تاوەكو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە چین بڵاوبویەوە دوو هەزار و 130 كەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو كەسانەش كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون گەیشتووەتە 75 هەزار و 751 كەس، هاوكات 16 هەزار و 822 كەسیش چارەسەریان وەرگرتووە و چاكبوونەتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو